تەژەئە: ئەشکەنجەی ئیمڕالی دەبێت کۆتایی بێت

تەڤگەری ژنانی ئازاد ڕایگەیاند کە ماوەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست نەکەوتووە و وتی: ئێمە داوا دەکەین سیستەمی ئەشکەنجەدان لە ئیمرالی ڕابگیرێت و خەبات دژی گۆشەگیری بەرز بکرێتەوە.

ئامەد

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، کە ماوەی ٢ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالی ئەمنی باڵای جۆری ئێف ڕاگیراوە، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرناگیرێت و دەشڵێت: ئەم سیاسەتە دابڕانە بۆ ماوەی چارەکە سەدەیەکە بەردەوامە، بە قوڵبوونەوەی زیاتری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، لە کۆمەڵکوژی ژنان، کێشە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ئیکۆلۆژییەکان گۆشەگیری قوڵتر دەبێتەوە و هەموو کۆمەڵگەش لە ژێر فشار دایە.

 

"پێویستە گۆشەگیریی ئیمڕالی ڕابگیرێت"

لە پێشەکی بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەو بەرخۆدانە فیکری و فەلسەفی و سیاسییەی کە بەڕێز ئۆجالان لە دوورگەی ئیمڵالی پەرەی پێدا، لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وبەتایبەت لە کوردستان هێزێکی زۆری بە خەباتی ئازادی و دیموکراسی و ئازادی گەل و گەنجان و ژنان بەخشیوە، ئێمە دەزانین و دەبینین؛ سیاسەتە توندەکانی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان سەربەخۆ نین لە هێرشەکانی سەر خەباتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی. بۆیە جارێکی تر دەڵێین خەبات بۆ دیموکراسی و ئازادی تەنیا بە بەرەنگاربوونەوەی گۆشەگیریی ئیمڕالی بەڕێوە دەچێت، چونکە ئەوەی لە ئیمڕالی لەژێر گۆشەگیریدا ڕاگیراوە، ئازادیی هەموو ژن و گەلان و بەتایبەت ژنانی کوردە.

 

"ناتوانن حەقیقەتی ئێمە تاریک بکەن"

تاکە ڕێگا دەبێت بۆ ژیانێکی ئارام و دیموکراسی و ئازاد بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕیز ئۆجالان و پەیوەندیکردن بە ژن و خەڵکەوەیە، ئەو پارادایمەی کۆمەڵگەی 'دیموکراسی، ئیکۆلۆژی، ئازادی ژنان' کە بەڕیز ئۆجالان بەرەوپێش بردووە، تەنیا بە ئازادی جەستەیی خۆی دەبێتە بەشێکی بەردەوام، چونکە ئێمە وەک ژنی کورد ئازادی خۆمان لەو پارادایمەدا دەبینین، بە ٢٥ ساڵ گۆشەگیری لە ئیمڕالی و گۆشەگیریی ڕەها و هەموو جۆرە نادادپەروەریەک، هیچ سیاسەتێکی دەوڵەتی نەتەوەیی دەسەڵاتدار ناتوانێت ئەو پەیوەندییە بشکێنێت کە بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ ژنان و کۆمەڵگە و گەلی کورد دروستی کردووە.

 

بانگەوازی بەرزکردنەوەی تێکۆشان

جارێکی تر جەخت لەوە دەکەینەوە کە چارەسەری سەرەکی هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت کێشەی کورد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، داوا لە هەموو ژنان و بە پلەی یەکەم ژنانی کورد و هەموو خەڵک و دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە ئاشتی و ئازادی و دیموکراسییان دەوێت، بە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی بڵێن 'بوەستن'، خەبات دژی گۆشەگیری بەرز بکەنەوە و ئازادی کۆمەڵایەتی بەدەست بهێنن".