یەپەژە: ئیدی کات کاتی ئازادی ژن و گەلانە
یەپەژە بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە نەورۆز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئیدی کات کاتی ئازادی ژن و گەلانە، مزگێنی بەهارێکی نوێ دەدات کە لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆدەبێتەوە، بە دڵنیاییەوە ئازادی بۆ ژنان دەهێنێت".
ناوەندی هەواڵ
فەرماندەیی گشتی یەپەژە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "بە گورزی کاوەکانی سەردەم تێکۆشان دژی زوحاک بەڕێوەدەچێت، بە شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا هیوای گەلان نوێ بووەوە، تێکۆشانی ژنان کە بە ناوی یەپەژە بەرجەستە کراوە، لەگەڵ هەر وەرزێکدا وەک گەرمەی ئاگری نەورۆز گەشاوەتر دەبێت، نەورۆز هەمیشە دەربڕینی خەباتی دژی دەسەڵات بووە لەم ناوچەیەدا.
"ئێمە هەوڵەکانی داگیرکەران تێکدەشکێنین"
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نەورۆز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئیرادە و باوەڕی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش پێشوازی لێدەکرێت و بەم شێوەیە بەردەوام بووە: "لە بەرامبەر هەموو گەمە و سیاسەتەکانی نکۆڵی و وێرانکاری و جینۆساید و ئاسمیلەکردن لە ڕۆحی نەورۆزدا، بە بەرزکردنەوەی تێکۆشان هەوڵی داگیرکەران بێهودە دەبێت، مێژووی گەلی خۆڕاگری ئێمە، تەنانەت لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاشدا، بە پێشەنگایەتی ژنان، ئەو چارەنووسەی قبوڵ نەکرد کە دەسەڵاتداران بەسەر گەلاندا سەپاندیان.
"کات کاتی ئازادییە"
ئەمڕۆ دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو بەشەکانی جیهان بەرز دەکرێتەوە، ئەمە جێگای شانازییە بۆ ئێمە وەک ژنانی پێشەنگی شۆڕش. لە نەورۆزی ئەمساڵدا هەموو ئاهەنگەکان وەک سەرهەڵدان لە دژی چەمکی پیاوان و دەوڵەت بەڕێوەدەچن. ئێستا کاتی ئازادی ژن و گەلانە، گردبوونەوە لە دەوری ئاگری نەورۆز کە مژدەی بەهاری نوێ دەدات، بە دڵنیاییەوە ئازادی ژنان دەهێنێت.
"بە دڵنیاییەوە فاشیزم شکست دەهێنێت"
لە سەروبەندی جەژنی نەورۆزدا ٩ هاوڕێی ئازیزمان شەهید ببوون، کە هەوڵی باوەڕپێنەکراویان هەبوو لە بەرگری لە نیشتمان و شەرەفی گەلدا، جارێکی تر هەموو شەهیدەکانمان یاد دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بەخشی بە ئاگری پیرۆزی نەورۆز و بە دڵنیاییەوە فاشیزم بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز شکستی پێدەهێنرێت.