لە ناوچەی بوومەلەرزەدا کێشەی پێداویستییە سەرەتاییەکان بەردەوامە

هەرچەندە مانگێک بەسەر بوومەلەرزەکەی سەمسوردا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی پێویست ئاودەست و گەرماوە گەڕۆکەکان لە سەنتەری شارەکەدا نین، دانیشتوان دەبێت بە چوونە ژوورەوە بۆ خانووە زیانلێکەوتووەکان پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

سەمسور

 

دوای بوومەلەرزەکە هێشتا پێداویستییە سەرەتاییەکان دابین نەکراون. هاوڵاتییانی شاری سەمسور لە چادرێکدا دەژین کە کارەبا و ئاوی تێدا نییە، ئەو خێزانانەی کە ناچار بوون لەناو چادر لە بەردەم ماڵەکانیاندا بژین، ناتوانن پێداویستی ئاودەست و گەرماو دابین بکەن و ناچارن بچنە ناو ماڵە زیانلێکەوتووەکان.

 

گۆزەل کاراداغ، یەکێکە لەو هاوڵاتیانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە لەناو چادردا دەژی، دەڵێت: بەهۆی نەبوونی غازەوە ناتوانێت خواردن دروستبکات، ماوەی مانگێکە لەناو چادرەکەداین، ئاو و کارەبا نییە، ئێواران لە لای چرای مۆم دادەنیشین، دەچینە ماڵەکان و لە بیردا ئاو دەردەهێنین، هیچ شتێک نییە، لە گەڕەکەکاندا خانووی کەمێک وێرانبوو هەیە دەچینە ئەو ماڵانە بۆ گەرما و بۆ ئاودەستیش دەچینە ناو زەوییەکەوە.

 

"ئێمە ئێستا بێهیواتر بووین"

گۆزەل کاراداغ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بوومەلەرزەکە ڕێژەی هەژارییان زیاتر بووە، "لە تورکیا پێشتر دۆخمان خراپ بوو، بەڵام دوای بوومەلەرزەکە زیاتر بووە،  پێش بوومەلەرزەکە بێدەسەڵات بووین، ئێستا هێندەی تر بێهیوا بووین. ئایا تورکیا هەیە؟ تورکیا نەماوە، بە هاوکاری شوێنەکانی تر ڕزگارمان بوو. ئێمە لە شوێنی ترەوە هاوکاری وەردەگرین، حکومەت هاوکاریمان بۆ نانێرێت، لە ئامەد، ڕەحا و شارەکانی ترەوە هاوکاریمان وەرگرت، ئەم چایە لەگەڵ ئەوان دەخۆینەوە. سێ ڕۆژ لێرە برسی بووین، دوای مانگێک لە بوومەلەرزەکە هێشتا ئاو و کارەبا و داهاتوومان بوونی نییە.

 

"ئەوان ئەم شوێنەیان بێ خاوەن بەجێهێشت"

گۆزەل کاراداغ ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە سەدان کەس لە سەمسور گیانیان لەدەستداوە، چادرەکان زۆر ساردە، ئێواران ئاو لە چادرەکەمانەوە دەڕژێت، هەندێک جار ناتوانین بخەوین، دەستیان بەسەر ئەو یارمەتییەدا گرت کە بۆیان ناردبووین و دزییان، سەمسوریان بێ خاوەن بەجێهێشت، کەس ڕووی نەکردە ئێرە و هەمووان مردن، دەوڵەت تەماشای دەکرد و هەمووان لە بوومەلەرزەی دووەمدا گیانیان لەدەستدا، لە چادرەکە دادەنیشین و لەگەڵ چادا بسکیت دەخۆین. خواردن و نان نییە، هیچ شتێک نییە، ئێمە بەم شێوەیە دەژین.