تا ساڵی ٢٠٥٠؛ ساڵانە ٤٥١ تەن پلاستیک بەکاردێت

ڕاپۆرتێکی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی کە بڕی پلاستیکی بەکارهێنراو لە جیهاندا تا ساڵی ٢٠٥٠ نزیکەی دوو هێندە دەبێت، ئەگەر ڕێوشوێنی بەپەلە نەگیرێتەبەر.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمپانیای Back to Blue ڕاپۆرتێکی ژینگەیی لەسەر بنەمای توێژینەوەیەکی ئوسترالیی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، پاشماوەی پلاستیکی یەکجار بەکارهێنراو زیاتر لە جاران بەرهەم دەهێنرێت، پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ بڕی ئەو پلاستیکە کە لە وڵاتانی جی-٢٠ بەکاردەهێنرێت بگاتە ٤٥١ ملیۆن تۆن ساڵانە.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پلاستیک کە لە وڵاتانی جی-٢٠دا بەکاردەهێنرێت، تا ساڵی ٢٠٥٠ ساڵانە دەگاتە ٤٥١ ملیۆن تەن ئەگەر هیچ ڕێکارێک نەگیرێتەبەر، ئەمەش نزیکەی دوو هێندە زیاترە لە ئاستی ساڵی ٢٠١٩.

 

لە مانگی ئاداردا ١٧٥ وڵات ڕێککەوتن لەسەر پەیماننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی پلاستیکی پێکەوە کاربکەن، کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، قەدەغەکردنی جیهانیی بەرهەمە پلاستیکییە ناپێویستەکان و یەکجار بەکارهێنراوەکان کاریگەرترین سیاسەت دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگەیی، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەکارهێنانی پلاستیک لە ساڵی ٢٠٥٠دا نزیکەی یەک هێندە و نیو زیاتر لە ساڵی ٢٠١٠دا بمێنێتەوە.

 

شارەزایان ترسی ئەوەیان هەیە کە پەیماننامەی بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونی پلاستیک زۆر لاواز بێت بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردن و سەرکەوتنەکانی بەستووەتەوە بە هەماهەنگی جیهانی و ئیرادەی سیاسی لەسەر مێزی دانوستان.