سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی خوێندکاران بە ناچارکردنیان بۆ حیجابی زۆرەملێ

پاسەوانانی زانکۆ لەسەر بنەمای یاسای حیجابی زۆرەملێ هەڕەشە لە خوێندکاران دەکەن و داوای ڕاوێژکاری ناچارییان لێدەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، لە بەشێک لە زانکۆکانی ئێران ڕاوێژکاریی ناچارییان بەسەر ئەو خوێندکارانەدا سەپاندووە، کە دژی حیجابی زۆرەملێ ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

 

لە زانکۆی سورە، نامەیەکی کورت بۆ بەشێک لە خوێندکاران نێردراوە کە ناوەڕۆکی بانگهێشتنامەی دیالۆگی فەرهەنگی زۆرەملێی تێدایە، دواتر یەکەی ڕاوێژکاری زانکۆ پەیوەندی بە خوێندکارانەوە کرد بۆ بەشداریکردن لە سیمیناری کۆنترۆڵکردنی هەست و توڕەیی خوێندکاران، جێی ئاماژەیە ئەمە لەپێناو سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی خوێندکارانە، هەروەها ڕاگەیەندراوە کە جێگری ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری ئەم زانکۆیە هەوڵدەدات کەیسەکانی دیسپلینیی خوێندکاران توند بکاتەوە تا سەرکوتکاری ئەنجام بدات.

 

لە زانکۆی شیراز بە بیانووی "پشکنینی حیجاب و نەبوونی جلوبەرگی شیاوی خوێندکاران" هەڕەشە لە ژمارەیەک خوێندکاری ناڕازی کە دژی یاسای حیجابی زۆرەملێ بوون، کراوە و ناچارکراون بەشداری لە ڕاوێژکاری ناچاریی بکەن.