سی پی جەی: هەموو ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکەن
سی پی جەی هەڵوێستی خۆی لە دژی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکان" دەربڕی و داوای ئازادکردنی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراوی کرد.
ناوەندی هەواڵ
لەلایەن زافەر ئەرگون، داواکاری گشتی ئەنقەرە سەبارەت دۆسیەی بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا دیرەن یورتسەڤەر، پەیامنێران بێریڤان ئاڵتان، جەیلان شاهینلی، دەنیز نازلیم، سەلمان گوزەلیوز، ئیمروڵا ئاکار و پەیامنێرانی ژن نیوز حەبیبە ئەرەن و ئۆزگور دێگەر کە زیندانیکراون، هەروەها پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا زەمۆ ئاگگۆز و محەمەد گونهان کە وەک هەواڵساز لە ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ئەنقەرە کاری دەکرد، پەسەند کرا.
لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان-سی پی جەی هەڵوێستی خۆی لە دژی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی' دەربڕی.
"واز لە تاوانبارکردنی ڕۆژنامەنووسان بێنن"
کارلۆس مارتینێز دی لا سێرنا، بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی سی پی جەی لە نیویۆرک وتی: دەسەڵاتدارانی تورکیا بەنیازن لە ئایندەیەکی نزیکدا ١٠ ڕۆژنامەنووس بە تاوانی تیرۆریستی دەستگیر بکەن، پێویستە دەسەڵات پاشەکشە بکات و ئەو تۆمەتانە هەڵبوەشێنێتەوە و سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنووسانە ئازاد بکات، کە لەسەر ئەنجامدانی کارەکانیان دەستگیرکراون و ڕۆژنامەنووسان بە تیرۆر تۆمەتبار بکەن.
هەواڵ بووەتە تاوان لە کەیسەکاندا
بەشێکی زۆری ئەو تۆمەتە کە دوای ٣ مانگ و نیو تەواو بووە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دژی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەڕێوەدەچێت. لە کۆی ١٤٩ هەواڵ کە لە ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاوکراونەتەوە، داواکاری گشتی جگە لە هەواڵەکان، تۆمارەکانی ئێچ تی ئێسیان وەک بەڵگەیەک لە کەیسەکەدا نیشانداوە، کە لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووساندا دەستیان بەسەردا گرتووە.
سی پی جەی ئاشکرای کرد کە ئیمەیڵیان بۆ داواکاری گشتی ئەنقەرە و وەزارەتی دادی تورکیا ناردووە بۆ ئەوەی لێدوان لەسەر دۆخی ئێستا بدەن، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.