دوای ١٤٣ کاتژمێر منداڵێکی ١٢ساڵ ڕزگارکرا

منداڵێکی ١٢ ساڵە بە ناوی هانم گوڵلوو دوای ١٤٣ کاتژمێر بە زیندووی لە ژێر داروپەردووەکانەوە دەرهێنرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوچەی بەھیشتیەی سەر بە سەمسور دەنگی منداڵێکی ١٢ ساڵان بە ناوی "هانم گوڵلوو" لە ژێر داروپەردووی شوقەکانی نور دا دەنگی دەبیسرا، کەسوکاری و ئەو تیمانەی کە لەلایەن شارەوانی یاپراکلی چانکیریەوە نێردراون، دەستیان بە کارکردن کرد و ئۆپەراسیۆنەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

 

دوای هەوڵێکی زۆر کاتژمێر ٣:٣٠ هانم گوڵلو و ١٤٣ کاتمێر مانەوەی بە زیندووی لە وێرانەکە دەرهێنرا، ئەگەرچی کەسوکارەکەی پەیوەندییان بە ١١٢ کرد بۆ ناردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەڵام نەنێردرا بۆ ناوجە وێرانەکان، دوای هەوڵێکی زۆر لە نەخۆشخانەی ناوچەکەوە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن نێردرا و هانم گوڵلو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

  

بەپێی زانیارییەکان دایکی گوڵلوو و خوشک و براکەی لە ژێر داروپەردوودا گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردوودا ماون.