کاسرین ئیزابێل: سەرەتای منداڵی کلیلی ژیانی گەورەییە

کاسرین ئیزابێل، شازادەی وێڵز هەڵمەتێک دەست پێدەکات لەسەر یەکێک لە هۆکارە تایبەتیەکانی گرینگی سەرەتایی منداڵی و ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو سەرەتایە کلیلی ژیانی گەورەییە.

ناوەندی هەواڵ

 

کاسرین ئیزابێل، شازادەی وێلز لە بەریتانیا، لە نامەیەکی کراوەدا ڕایگەیاندووە کە بایەخێکی تەواو نەدراوە بەوەی چۆن پێنج ساڵی یەکەمی منداڵان بە قوڵی بۆ ژیانی داهاتوویان تەرخان بکرێت.

 

کاسرین تایبەت بە گرنگیدان بە ژیانی سەرەتای منداڵان هەڵمەتێکی ڕاگەیاند و وتی:  من بە تەواوی سوورم لەسەر ئەوەی کە ئەم هەڵمەتە درێژ خایەنانە گۆڕانکاری دەکات.

 

کاسرین ئیزابێل لە ڕاپۆرتێکی پێشوودا بۆ سەنتەری دامەزراوەی شاهانە، لەبارەی سەرەتای منداڵییەوە هۆشداریدا کە چۆن ڕەگی کێشەکانی پێگەیشتووەکان، وەک کێشەی تەندروستی دەروونی و ئالوودەبوون، زۆربەی کات بۆ ساڵانی سەرەتای ژیان سەرچاوەی گرتووە.

 

لێکۆڵینەوەکان بۆ دامەزراوەکە، لە نزیکەی دوو لەسەر سێی دایک و باوکاندا لەگەڵ منداڵانی گەنج دەریخست کە لەو قۆناغەدا پشتگیری پێویست بۆ خێزانەکان لە بەردەستدا نییە.

 

دامەزراوەکە داوای لە شوێنی کار کرد کە لەگەڵ ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە دۆستتر بن، هێزی کاری ساڵانی سەرەتا بەهێز بکەن و گرنگی زیاتر بە گەشەی سۆزداری منداڵان بدەن.