کەوتنەوەی خوارەوەی فرۆکەیەک ٤٠ کەسی کردە قوربانی

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە شاری بوخارا لە نیپاڵ، ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا، منداڵی ساوا و ژنی تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرپرسێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی نیپاڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکەیەک، کە لە کاتماندۆی پایتەختەوە بەرەو ناوەڕاستی شاری بوخارا لەڕێدابوو، کەوتە خوارەوە، لانیکەم ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات ڤیدیۆی دوا ساتەکانی فڕۆکەکە پێش کەوتنەخوارەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، لەلایەن وێستگەیەکی ناوخۆییەوە پەخشکراون.

 

وتەبێژی هێڵی ئاسمانی یێتی ڕایگەیاندووە فڕۆکەکە لە جۆری دوو بزوێنەری ATR-72 بووە و ٧٢ کەسی هەڵگرتبوو، کە ٦٨یان سەرنشین، ١٥ کەسیان بیانین و ٤ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی بوون، لەناو بیانییەکاندا ٥ هیندی، ٤ ڕووسی، دوو کۆریای باشوور، خەڵکی ئێرلەندا، ئوسترالیا، ئەرجەنتین و فەرەنساشی تێدا بووە لەگەڵ دوو منداڵی ساوادا.

 

ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە لە نیپاڵ نامۆ نییە، کە لەو وڵاتەدا ٨ شاخی بەرز و ١٤ لوتکەی بەرزترین لوتکەی جیهانی تێدا هەڵکەوتووە و یەکێکیان چیای ئێڤرێستە، کەشوهەوا دەتوانێت لەناکاو بگۆڕێت و مەترسی لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان زیاد بکات.

 

نیپاڵ وڵاتێکی هەژارە لە ناوچەی هیمالایا، هەروەها لە ڕووی سەلامەتی ئاسمانیەوە ڕیکۆردێکی خراپی هەیە، یەکێتی ئەوروپا ئاسمانی خۆی بەڕووی هەموو هێڵەکانی فڕۆکەوانی نیپاڵدا داخستووە لەبەر هۆکاری سەلامەتی.