١٢ کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی کرێکارانی بیانی لە سلێمانی لەمساڵدا ١٢ کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی نەبوونی داراییەوە بەشێکیان لێرە بەخاک سپێردراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کرێکارانی بیانی لە سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا ١٢ کرێکاری بیانی لەسنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و تەرمی ‌‌‌‌حەوت لەو کرێکارانەش ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوەو پێنجییان تائێستا ماونه‌ته‌وه‌.

 

دەشڵێت: ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی نیپاڵی لەسلێمانییەوە ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆی دەکرێتەوە، كه‌ ناوی (ئانو ئالی)یە لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٦ەو لە ١٤ی ئەم مانگە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

 

لەبارەی تەرمی ئەوانەی كە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان دەڵێت: ئەوانە لێرە بەخاکسپێردراون، هۆکارەکەشی خەرجی زۆری ناردنەوەی تەرمە، کەسێک نییە پشتیوانە مادییەکەمان بۆ دابین بکات کەسوکاره‌كانی خۆیشیان ئه‌و توانا داراییه‌یان نییه‌.