یەکێتی پزیشکانی جیهانی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەڵوێستی نیشاندا
یەکێتی پزیشکانی جیهانی ئیدانەی دەستگیرکردنی شەبنەم کۆرور فنجانچی کرد و داواشیکرد لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
دکتۆر فرانک ئۆلریچ مۆنتگۆمری، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی پزیشکانی جیهان لە لێدوانێکی نووسراودا دەربارەی دەستگیرکردنی شەبنەم کۆرور فنجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا و بەکارهێنانی چەکی کیمییای لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی دکتۆر شەبنەم کۆرور فنجانچی هەڕەشەیەکە بۆ ئەندامانی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دروستبووە بە دڵنیاییەوە قبوڵکراو نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتی پزیشکانی جیهانی پشتیوانی ئەو کەسان دەکات، کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی
سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی گازی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکەن، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی جیهان وتیشی: ئەم هێرشە هەمیشەییانە بۆ سەر ئەندامانی یەکێتی پزیشکانی تورکیا بە تەواوی نادادپەروەرانەیە.
شەبنەم کورور فنجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا، دوای بینینی بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی ئەو بینیویەتی سوپای تورکیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە بۆیە داوای لێکۆڵینەوەی کرد و دوای لێدوانەکەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکرا و تا ئیستاش لە زینداندایە.