لە سنە دەسەڵاتی سەربازی شارەکە بەڕێوەدەبات

دوای لەسێدارەدانی موحسین شیکاری، دۆخی شارەکان بەتەواوی کوراوەتە سەربازگە و ژمارەی بازگەکانیش زیادی کردووە.

سنە

 

دوای لەسێدارەدانی موحسین شیکاری و بانگەوازی سەرتاسەری خوێندکاران بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و ڕێگریکردن لە شەپۆلی لەسێدارەدانی گەنجانی ناڕازی، دۆخی شارەکان لە ڕادەبەدەر لەژێر کۆنترۆڵی هێزی ئەمنیدایە، لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتیانی ناڕازی چوونەتە شەقامەکان بۆ ڕێگریکردن لە لەسێدارەدانەکان، بەڵام سەربازەکان ئامادەی هێرشکردنە سەر خەڵکن بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕەزایەتییەکان، لە بازگەکانیشدا وەستان و پشکنین لە هەندێک شار وەک ڕێگەی کامیاران و سنە بەردەوامە.

 

لە شاری سنە دوکان و بازاڕەکان بەتەواوی داخراون، حسابی بانکی زۆرێک لە بازرگانەکان بلۆک کراون و ڕایانگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە مانگرتن تا حسابەکانیان دەکرێتەوە.

 

ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکان لە گۆڕەپانی ئازادی و گۆڕەپانی شۆڕش کۆبوونەتەوە و بە کامێرا خەریکی وێنەگرتنی خەڵکن و ئەگەر کەسێکیش بە تەلەفۆن قسە بکات، تەلەفۆنەکەی لێ وەردەگرن، ئەو کەسانە بڵاوە پێدەکەن کە بۆ کاری ڕۆژانە چوونەتە دەرەوە و ڕێگەی وەستان لە هاوڵاتیان دەگرن، دۆخی ناوچەکە بووەتە سەربازگە و یاسای سەربازی لە شاردا جێبەجێ دەکرێت.