هاواری ژن و ژیان کرا و ئازادی دەستیپێکرد

یان خۆتان ڕزگار بکەن یان ئەوەی کە لە من نین؛ چونکە داب و نەریتی من ئازادییە...

هیما ڕاد

 

سنە- هەینی کە دەچمە سەر شاخ، لەگەڵ ئەم دروشمانە ڕووبەروو دەبم، ئێرە ئاویەرە، شاخی بەرزی سنەیە، لەوێ کە ژن و پیاوە ئازاکانی تێیدا پەروەردە دەبن، ئاویەر دایکێکە فێری خۆڕاگریمان دەکات.

 

نزیک بە سێ مانگە منداڵەکان بە دەنگی خۆیان، بە دەستە بێ چەکەکانیان، بە پێی ماندوو بەڵام هیوادار شۆڕشیان خوڵقاندووە، بە مشتە گڵۆکەکانیان دروشمیان دەوتەوە، تەمەنیان بەسەر بردووە، بەڵام ئیتر تەنیا نین.

 

دەمەوێت باسی ئەو دارانە بکەم کە قسەیان هەیە، باسی ئەو بەردانەی کە دڵیان هەیە و باسی ئەو شاخانەی کە باوەشی گەورەن بۆ خەڵکی بێ ماڵ و حاڵ، لێرەدا، لە دڵی ئەم بەردانە و لە تەنیشت ئەم دارانە کە بەردەوام لێرەن، ئەو ئازادییە دزراوە دەبینیتەوە کە بە بێرت دەخەنەوە، جگە لێرە ئەسیری و دیلییی.

 

ئەم ڕۆژانە لێرە بێدەنگی نییە، دەنگێک هەیە کە مەپرسە، شاخ گلەیی هەیە لێت، ئەم هەموو داخراوبۆنەت بۆ چییە؟!، ئایا منداڵانی ئەم چیایە نابێت ئاماژەیەک لە بەهێزی بەردەکانی، لە وەستانی دارەکانی، لە بوێری و هاژەی کانیاوەکانی وەربگرن؟!

 

وەک ئەوەی ئەمجارە ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆ منداڵەکانی لە زیندان کە یان ڕزگار دەبێت یان لە من نین، چونکە وێنەی من ئازادییە.