دایکانی کامیاران بە سرودی "ئەی شەهیدان" ماڵئاوایی لە ڕۆڵەکانیان دەکەن

دایکان سرودی "ئەی شەهیدان" و دروشمی "ژن ژیان ئازادی" دەڵێنەوە و بە مەراسیم ماڵئاوایی لە ڕۆڵەکانیان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و بە پێشەنگایەتی ژنان هەموو ڕۆژێک ئاگری خۆپیشاندان بە گوڕتر دەبێت، ژنانی گەنج و دایکان بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان ئازادی" پشتیوانی ناڕەزایەتییەکانن و گەنجانن.

 

لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی جەعفەر قوربانی لە گوندی بێزوشی کامیاران، دایکان بە ڕێپێوان و وتنەوەی سرودی 'ئەی شەهیدان" و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وێنایەکی جوان و پڕ لە ئیرادەیان نیشانی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دا و ماڵئاواییان لە شەهیدانی خۆپیشاندانەکان کرد.

 

ڤیدیۆی دایکانی کامیاران کە سرودی "ئەی شەهیدان" دەڵێنەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و بووەتە هێز بۆ بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.