"یاساکە پێچەوانەی مافەکانی منداڵە"
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هه‌مواری ڕه‌شنوسی یاسای پاراستنی مافه‌كانی منداڵ ڕه‌تده‌كاته‌وه و دەڵێت: یاساکە پێچەوانەی مافەکانی منداڵە".
ناوەندی هەواڵ
لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان كراوه، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هاتووە کە هه‌مواری ڕه‌شنوسی یاسای پاراستنی مافه‌كانی منداڵ ره‌تده‌كاته‌وه و داوای له وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان کردووە، هه‌مو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی یاسای پاراستنی مافه‌كانی منداڵ له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر یاسای ژماره ٥ی ساڵی ٢٠٢٢ی یاسای هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به ڕوونی ئاماژهکراوە بە "له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌دا نین و هه‌وڵی خۆتان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به گشتی پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی منداڵه هه‌روه‌ك له تێبینیهكانیشدا به ڕوونی ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو"، هەروەها جەختکراوەتەوە کە لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی یاسای پاراستنی مافه‌كان منداڵ كار له‌سه‌ر دووباره داڕشتنه‌وه‌ی یاساكه ده‌كات.
به گوێره‌ی پرۆژه یاساكه‌ی په‌رله‌مانی كورستان سیستمی چاكسازی نه‌وجه‌وانان ته‌واو له چاكسازی گه‌وران جیاده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته سزا له‌سه‌ر نه‌وجه‌وانان له سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كاندا له‌لایه‌ن دادوه‌ری نه‌وجه‌وانان ببینرێت كه تایبه‌تمه‌نده به جۆری تاوانه‌كه، له كاتی نه‌بوونیشیدا دەگوازرێتەوە بۆ نزیكترین دادگای نه‌وجه‌وانان به‌مه‌به‌ستی سزادانی.