دایکانی شەنگال: بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک بەرخۆدان دەکەین

دایکانی شەنگال لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە جەختیان کردەوە، هەرگیز ڕێگە بە دوژمنان نادەن لە شەنگال و هەتا کۆتاییش بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک بەرخۆدان دەکەن.

شەنگال

 

ئێوارەی ٢٩ی ئاب دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە شەنگال کردە ئامانج لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو شەڕڤانی یەبەشە برینداربوون، دوێنێ لە ناوچەی سنونێ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ و یەکێتی گەنجانی ئێزدی بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا.

 

"خیانەتکارەکان بەرپرسیار دەبن"

نەعم بەدە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ بۆ نوژنها دوا و وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەزاران ساڵە دوژمنی کۆمەڵگەی ئێمەیە، هەموو جارێک هێرش دەکاتە سەرمان بەڵام دەوڵەتی عێراق و ئەوانەی هاوکاریان دەکەن گلەییان لێدەکەین، جارێکی تر دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە مانگی ئابدا هێرشی کردە سەرمان بۆیە ئەمە درێژەدانە بە فەرمانەکە، ئێمە هیچ چاوەڕوانییەکمان لە حکومەتی عێراق نییە، چونکە ئێستا هیچ حکومەتێک نەماوە. بەڵام ئێمە وەک گەلی ئێزدی هەمیشە بەدوای دۆزی خۆمانەوەین و دەست لە تێکۆشان بەرنادەین.

 

"پێویستە بەبێ وەستان تێبکۆشین"

ئەمینە کورکورکی، ئاماژەی بەوەکرد کە دوژمن ناتوانێت بەرگەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی ئێزدی بگرێت بۆیە هێرش دەکات، وتیشی: دوژمنمان جارێکی تر هێرش دەکاتە سەرمان، منداڵەکانمان دەکاتە ئامانج، دوژمنەکانمان ناتوانن پێشکەوتنی کۆمەڵگەکەمان هەزم بکەن، ئەوە قبوڵ ناکات کە منداڵەکانمان ببنە پێشەنگی کۆمەڵگەکەمان، بەڵام پێویستە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نەبێت، دەبێت ٢٤ کاتژمێر بە بێ وەستان خەبات بکەین و تێبکۆشین.