"ژنانی ئێزدی خاوەنی ئەزموونی خۆپاراستنن"

بوشرا عەکیلی، چالاکوانی عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە کۆنفرانسی هەرێمیی ژنان دەرفەتی داوە بە ژنانی ١٢ وڵات کە سوود لە ئەزموونەکانی یەکتر وەربگرن و بارودۆخی خۆیان لە دژی هەموو قەیران و سیستمە سەرمایەدارییەکان پەرە پێبدەن.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- بوشرا عەکیلی، چالاکوان و سەرۆکی ڕێکخراوی هاوسەنگی ژنان بۆ بەهێزکردنی ژنان و لاوان لە پارێزگای زیقار لە عێراق، جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی ژنان کردەوە کە پێویستە ژنان بەشداری لە چالاکییە کولتووری  هۆشیارییەکاندا بکەن بۆ پاراستنی خۆیان و ناسینی مافەکانیان و گەیشتن بە ئاستی پێشەنگایەتی کۆمەڵگە و خێزان.

 

"ژنانی ئێزیدی خاوەنی هێز و هیوایەکی گەورەن"

سەبارەت بە ئەزموونی ژنانی ئێزیدی لە شەنگال، بوشرا عەکیلی وتی: ژنانی ئێزیدی ئەزموونێکی گرنگیان هەیە لە بەرگریکردن لە خۆیان، سەرەڕای هەموو ئەو چەوسانەوە و ئەشکەنجە و فشار و کوشتنە، خۆیان بەدەستەوە نەدا، چونکە ژنانی ئێزیدی خاوەن ئیرادەی گەورە و هێزن، گەڕانەوە بۆ چیاکان و چەکیان هەڵگرت و شەڕیان کرد بۆ پاراستنی خۆیان و خاکەکەیان.

 

"ئەو ژنانەی کە پەرتووک و بەرگرینامەکەی ڕێبەر ئۆجالانیان خوێندووەتەوە خاوەن ئیرادە و کولتوورن"

بوشرا عەکیلی وەک ڕۆژنامەنووسێک لە دوو کۆنفرانس لە شەنگال بەشداری کرد و لەگەڵ چەندین ژنی ئێزیدی کۆبووەوە، لەبارەی ژنانی ئێزدییەوە وتی : ژنانی شەنگال لەژێر کاریگەری هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالاندا بوون، ئەو ژنانەی پەرتووک و بەرگرینامەکەی ڕێبەر ئۆجالانیان خوێندووەتەوە کولتوور و کەسایەتیەکی بەهێزیان هەیە، ئەوان ماف و ئەرکەکانی خۆیان بە باشی دەزانن، بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر داعشدا زاڵ بن و لەبەردەم بەهێزترین ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و هەموو چەکە قورسەکان بوەستنەوە، بۆیە زیاتر دەربارەی ژنان و پاراستنیان و کەیسەکانیان دەنووسم.

 

"لە زۆر وڵاتەوە ژن هەبوون"

چالاکوان بوشرا عەکیلی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هیوادارم چەندین کۆنفرانس و کۆڕ و کۆبوونەوەی ژنان بەڕێوە ببرێن بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەم ئەزموونە پشتگیرییان دەکات بە شێوەیەکی یەکگرتوو لە نێوان ئەم هێزانە و ڕێکخراوە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا، بەهێزکردن بۆ ژنان هەروەک لە  کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی پێکرا، دەرفەتێک بوو بۆ ژنان تا سوود لە ئەزموونی یەکتر وەربگرن بۆ پەرەپێدانی بارودۆخی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و سیستمە سەرمایەدارییەکاندا، ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی سودان، تونس، فەلەستین، لوبنان، میسر و وڵاتانی دیکە هەبوون، هیچ ژنێک لە ئیمارات و سعودیە و وڵاتانی کەنداو نەبوو، من لەگەڵ ئەوەدام کە کۆنفرانس هەبێت و ژنان بۆ مافەکانی خۆیان یەکبگرن.