شانەیەکی بازرگانیکردن بە ژنانەوە دەستگیرکران

لە شاری بەغدا گروپێکی ١٣ کەسی دەستگیرکران، کە کاریان بازرگانیکردن بووە بە کچان و ژنان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرای كرد، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیویانە گروپێكی مافیایی دەستگیربكەن كە لە ١٣ كەس پێكهاتوون و كاریان بازرگانی كردن بووە بە كچان و ژنان و ماددە هۆشبەرەكانەوە.

 

بەپێی بەیاننامەی شانەکە گروپەكە كاریان بازرگانی كردن بووە بە ژنان و كچان و گواستنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات، لەلایەکی دیکەوە ٤ كەس لە شاری دیوانییە دەستگیر كراون كە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون، ئەوەش لەكاتی پڕوپاگەندە كردن و فرۆشتنی ئەو ماددانە دەستگیرکراون.