"ئێزیدییەکان تا کۆتایی لە پشت پارتەکەیانن"
تاژێ و خۆبەڕێوەبەری شەنگال چالاکییەکی سێ ڕۆژەیان لە ناوەندی شەنگال بۆ پشتیوانی لە پادێ دەستپێکرد، چالاکییەکە بە بەیاننامەیەک کۆتایی هات و ئەو ژنانەی کە بەشدارییان کرد، ڕایانگەیاند کە تا کۆتایی پشتگیری لە پادێ دەکەن.
شەنگال
ڕۆژی ٦ی ئاب، ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری داخستنی پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدی، تەڤگەری ئازادی و پارتی بەرەی خەباتی دیموکراسی دا، ناڕەزایەتی گشتی دژی ئەم بڕیارە بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەدا تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" و خۆبەڕێوەبەری سەنگال لە ٣٠ی ئاب بۆ شەرمەزار کردنی بڕیاری داخستنی پادێ چالاکی چادریان لە ناوەندی شاری شنگال دەستپێکرد، چالاکییەکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند، به بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.
"حکومەت لەبری داخستنی پارتی ئێمە با هێرشەکان بوەستێنێت"
لە بەیاننامەکەدا، شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ قسەی کردو سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە بەشداری چالاکییەکەیان کرد، پادێ لە عێراق بە فەرمی بوو، بەڵام لەسەر داوای دوژمن، حکومەتی عێراقی بە فەرمی پادێی وەستاند، بەڵام کەس ناتوانێت دەرگای پادێ دابخات و کۆمەڵگەی ئێزدی تا کۆتایی پشتیوانی پادێ دەکەن، قبوڵی ناکەین و دەستبەرداری ئەو کارە نابین کە بۆ پادێ کردوومانە، شەهیدەکانمان ئەوانە بوون کە پادێیان دروست کرد، با هەمووان بزانن کە ئێمە هەرگیز پاشەکشە ناکەین و داوا له حکومەتی عێراق دەکەین بڕیارەکه ی بکشێنێتەوە و لەبری داخستنی پادێ هێرشەکان ڕابگرێت.
بانگەواز بۆ خاوەنداری کردن
شەمێ حەلیقی ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ باسی لە چالاکییەکان و بڕیاری داخستنی پادی کردو ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بۆ پشتیوانی لە پادێ کۆبوونەوەو ئەم هەڵسەنگاندنەیان کردووە: قبووڵ ناکەین پادێ دابخرێت، وەک دایکانی شەنگال پشتگیری لە پادێ دەکەین.
"پادێ بە خوێنی شەهیدان بونیاد نراوە"
هەروەها سێڤێ خوەدێدا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ داوای لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە خاوەنداری لە پادێ دەکەن بچنە مەیدان و وتی: بۆ پشتیوانی لە پادێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چالاکیی چادرمان دەستپێکرد, وەک تەڤگەری ژنان هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین، پادێ کە بە خوێنی شەهیدان بونیاد نراوە، لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان خۆی ڕێکخستبوو، دیسان دەڵێین هەرچی پێویست بێت بۆ پادێ دەیکەین.