ئۆڵۆمپیادی پاریس؛ مەلەوان ڕیگان سمیس ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

ڕیگان سمیس، مەلەوانی ئەمریکی، لە پاڵاوتنەکانی مەلەوانی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس کە لە شاری ئیندیاناپۆلیس بەڕێوەچوو، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕیگان سمیسی ئەمریکی ڕیکۆردی جیهانی شکاند لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری، لە پاڵاوتنەکانی مەلەوانی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس کە لە ئیندیاناپۆلیس بەڕێوەچوو، بە ٥٧.١٣ چرکە ماوەکەی بڕی و کاترین بێرکۆفیش بە ٥٧.٩١ چرکە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدا هات.

 

ڕیگان سمیس مەلەوانی تەمەن ٢٢ ساڵ لە هەمان پێشبڕکێی یارییەکانی پاریسدا ڕووبەڕووی کایلی مەککۆون دەبێتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە ١٨ی ئایار لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتریدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

ڕیگان سمیس خاوەنی سێ مەدالیای ئۆڵۆمپیادە، کە لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆدا لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتردا پلەی برۆنزی بەدەستهێنا، هێشتا چاوەڕێی دوو پێشبڕکێی دیکەی پاڵاوتنەکانی دەکات.

 

ئەمە دووەم ژمارەی پێوانەیی جیهانییە کە لە کاتی پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیاددا بەدەستی هێناوە، دوای ئەوەی گرێچن والش ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە کاتی ٥٥.١٨ چرکە ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، لە پاڵەوانێتی جیهانی ٢٠١٩ لە کۆریای باشوور.