ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان ڕەوانەی دادگا دەکرێن
ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووسان فەرهات سەزگین، دیلان شیمشەک و سەما کۆرکماز، کە لەگەڵ لانیکەم ١١٦ کەس دەستبەسەر کراون، ڕەوانەی دادگا دەکرێن.
ناوەندی هەواڵ
لە چالاکییەکانی شاری وان بۆ داواکردنی مافی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی شارەکە، دوێنێ لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ نزیکەی ٨٦ کەس دەستگیر کراون، کە سیانیان فەرهات سەزگین، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دیلان شیمشەک پەیامنێری پەرها و سەما کۆرکماز پەیامنێری یەنی یاشامن و دەستبەسەر کران.
بە پێی زانیارییەکان ئەوانەی دەستگیر کراون ئەمڕۆ ڕەوانەی دادگای دادی ئەستەنبوڵ لە چاغلا دەکرێن.
١٣٢ کەس دەستبەسەرن
لە میانەی چالاکییەکانی ناوچەی ئەسەنیورت، ڕۆژنامەنووسان فەرهات سەزگین و سەما کۆرکماز لەلایەن پۆلیسەوە لێیاندرا و کامێرای فەرهات لەلایەن پۆلیسەوە شکێندرا.
لە لایەکی دیکەوە نزیکەی ١٣٢ کەس لە ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان بۆ شاری وان، کە لە ناوچەکانی دیکەی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، دەستبەسەر کران.