فرانس٢٤: ژنان لە هەڵبژاردندا پشتگیری ئەردۆغان ناکەن
لە تورکیا، هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار نزیک دەبنەوە و چاوی میدیاکانی جیهان لەسەر کاندیدەکان و بەڵێنەکانیانە، ماڵپەڕی هەواڵی فرانس٢٤ هەواڵێکی بە ناونیشانی "لە کاتێدکدا هەڵبژرادن نزیک دەبێتەوە، ژنانی پاریزگار پشت لە ئەردۆغان دەکەن" بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
هەواڵێک کە بە ناونیشانی "لە کاتێکدا هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە، ژنانی پارێزگار پشت لە ئەردۆغان دەکەن" لەلایەن شۆنا باتچاریا و لودۆڤیچ فۆکاود ئامادەکراوە و لە ماڵپەڕی هەواڵی فرانس٢٤ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات بارودۆخەکە بەتایبەتی بۆ سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕوون نییە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: لەم بارودۆخە ئابوورییە خراپەدا، سەرسامی گەنجانی تورکیا بۆ حکومەتی ئاکەپە و ئۆپۆزسیۆن کەمی کردووە، هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە تورکیا بۆ سەرۆک ئەردۆغان نادیارە، پاڵپشتی ژنانی پارێزگار، کە زۆرجار دەبێتە زەمینەی هەڵبژاردن، لە کەمبوونەوەدایە.
ژنان گۆڕاون
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەردۆغان بۆ ژنانی پارێزگار لە ماوەی ساڵانی دەسەڵاتیدا ببوە هیوایەک، بەڵام بارودۆخەکە گۆڕاوە، فرانس٢٤ تیشکی خستەسەر لە لێدوانەکەی ئۆزلەم زەنگینی ئاکەپە کە دوای ٢٠ ساڵ دەڵێت "ژنان گۆڕاون" و وتی: ئەوانەی نزیکترین پشتیوان بوون لە ساڵانی سەرەتای ئەردۆغان، لەوانەیە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری سەرۆکایەتی و پەرلەمانیدا پشتی لێ بکەن.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە سەبارەت بە پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا بۆچوونێکی دواکەوتووە و ئەردۆغان لەوانەیە ڕووبەڕووی سەختترین هەڵبژاردن ببێتەوە.