"بوومەلەرزە و باران لێیدا ، چی تر هەیە؟"

مەڵتەم سۆلەر، زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی ئاژەڵیان هەبوو و چادریان پێنەدراوە و ناتوانن لە لە کۆڵاندا بمێننەوە، وتیشی: ئەوانەی ئێمە نابینن، مافەکانمانیان پێ حەلال ناکەین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- لە شاری سەمسور کە بەهۆی بارانەوە چادری خەڵک وێران بوون، ئەو هاوڵاتیانەی کە دوو شەوی ڕابردوو لە ئاودا بوون، ناتوانن بخەون، ئەو هاوڵاتیانەی کە ناچارن چادرە تەڕەکانیان بگۆڕن بە وتنی "ئێمە نابینن" لە دژی ئەم دۆخە کاردانەوەیان هەیە، مەڵتەم سۆلەر، زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە ئاماژەی بەوەکرد چونکە ئاژەڵیان هەیە، هیچ کەسێک چادری پێنەداون، هەروەها ئەوان هەمیشە لەبەر باراندا تەڕ بوون و زەوی هەمووی ئاوە.

 

"ئێمە لەناو قوڕداین"

مەڵتەم سۆلەر ئاماژەی بەوەکرد کە ماوەی سێ ڕۆژ دوای بوومەلەرزەکە لە دەرەوە ماونەتەوە و هیچ کەسێک چادریان پێنەداون لەژێر ئەو براندەدا دەژین کە براکەی بینیویەتی و هێناویەتی، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کاتێک چووین و چادریمن دەویست کە لەلایەن دەسەڵاتەوە دانرابوون، هەندێک چادریان وەرگرت، ئێمە نەماتوانی، چونکە ئێمە ژن بووین، ئیمە ئازار دراین، دواتر هاتینەوە و ئێستا لە شوێنی خۆمان چاوەڕێ دەکەین چونکە ئاژەڵمان هەیە، ناتوانین بچینە شارەکانی چادر، ناتوانین بگەین بە کەس، ئێمە پێشتر بژێویمان بە مووچەی کەمئەندامی دابین دەکرد و ئێستا قوربانین، یارمەتی دەچێت بۆ هەندێک شوێن، لێرە نییە، ئێمە لە قوڕداین، سێ منداڵم هەیەو ئێمە دوو خێزانین، هەندێک کەس کە نان دەهێنن، ئێمە بەو شێوەیە سکی خۆمان تێر دەکەین، ناتوانین بچینە دەرەوە بۆ خواردن بەهۆی خاوەنداریکردن لە ئاژەڵەکانمان.

 

ئەوانەی ئێمە نابینن، مافی خۆمان حەڵاڵ ناکەین

مەڵتەم سۆلەر ڕایگەیاند کە دەوڵەت ئەوان نابینێت و ئەو هاوکارییەش تەنها بۆ چەند شوێنێک دەچێت، بە وتنی "من مافەکانم حەڵاڵ ناکەم" و ناڕەزایی خۆی دەربڕی و وتی: دەبێت لێرە بۆ ئاژەڵان بمێنینەوە، ئێمە لە مەترسیداین و خاوەنەکەی لێرە دەیەوێت لێرە دەرمان بکات، دەبێت بچین لە خانووە وێرانبووەکان، بژین ئێمە هەرگیز مافەکانمان حەڵاڵ ناکەین، بە دەرفەتی خۆمان ٦ کەسمان لەژێر داروپەردوو دەرهینا.

 

"ئێمە تەنها چادرمان دەوێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا، مەڵتەم سۆلەر ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەل هەر باران بارینیکدا دووبارە وێران بوون و هیچ کەلوپەلێکی وشک نەماوە، داوای کردنەوەی چادری کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: ئێمە هیچ کەسێک نابینین کە پێداویستیەکانمان دابین بکات، لە ئێوارەوە باران دەبارێت، چادرەکەمان هەموو ئاو بوو، دووجار چادرەکەمان گۆڕی، ئێمە زۆرمان ناوێت، تەنها چادرمان دەوێت، زۆر کەس دەبینن با ئێمەش ببینن، هەر بارانێک دەبارێت دەپاڕێینەوە کە بوەستێ، بوومەلەرزەکە لێیدا، باران باری، ئێستا چی لە هێڵدایە؟.