دایکی هونەرمەندی تیرۆرکراو میر پەروەر کۆچی دواییکرد

فیلیز ئایدن، دایکی هونەرمەند میر پەروەر، کە لە پاریس لەگەڵ سەرۆکی بزووتنەوەی ژنان ئەڤین گۆی و نیشتمانپەروەر عەبدولڕەحمان کزل شەهیدکران، کۆچی دواییکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ فیلیز ئایدین، دایکی شەهید میر پەروەر، (کە لە ئەنجامی هێرشی چەکداری دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە پاریس، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەجەکە ئامینە کارا-ئەڤین گۆیی، هونەرمەند میر پەروەر (مەهمەت شیرین ئایدن) و نیشتمانپەروەر عەبدولڕەحمان کزل شەهید کران)، لەو نەخۆشخانەی کە چارەسەری هەوکردنی بۆ دەکرا، گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی فیلیز ئایدین دەهێنرێتە موش و لەگەڵ کوڕەکەیدا میر پەروەر بەخاک دەسپێردرێت.