هەزاران منداڵ لە ئەفغانستان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەوە، هەزاران منداڵ بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە نەخۆش دەکەون و تەنها لە مانگی ڕابردوودا ٦٧ هەزار منداڵ لە وڵاتدا تووشی کێشەی تەندروستی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، وڵاتەکە لە زۆر ڕووەوە پڕۆسەیەکی ئاڵۆز بەخۆیەوە دەبینێت، لە وڵاتێکدا کە ڕۆژانە هەژاری قووڵتر دەبێتەوە، ملیۆنان خێزان لە دژی هەژاری بۆ ژیانی خۆیان دەجەنگن، بەپێی زانیارییەکان ٦٧ هەزار منداڵ بەهۆی کێشەی نەبوونی پێداویستی گەرمکەرەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

هەروەها بەگوێرەی ئاماری لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە کابول، لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو منداڵانەی بەدەست ئازاری سنگەوە دەناڵێنن، بەڕێژەی لەسەدا ٥٠ زیادی کردووە، هۆکارەکەشی نەبوونی سوتەمەنی و پێداویستییەکانی ژیانێکی شایستە و گەرمکەرەوەیە بۆ هاوڵاتیانی ئەفغانستان.