"هێرش بۆ سەر فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەشێکە لە گۆشەگیریی"
عایشە ئەفەندی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی فورات گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی هەڵسەنگاند و وتی: "هێرش بۆ سەر فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بەشێکە لە گۆشەگیری".
بەرچەم جودی
کۆبانێ- ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتیدا دەستگیرکرا، دەوڵەتی تورک لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانی چڕتر کرد، کە ماوەی ٢١ مانگە لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکان چاوپێکەوتنی نەکردووە، سەبارەت بە ئاستی گۆشەگیری و هەڵوێستەکانی گەلی کورد بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، عایشە ئەفەندی ئاماژەی بەوەکرد کە گۆشەگیرییەکە هێرشکردنە سەر فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی"یە.
گۆشەگیری دژوار بووە
لە سەرەتای هەڵسەنگاندنەکەیدا، عایشە ئەفەندی ڕەخنەداینی خۆیانی لە بەرامبەر گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانی دا و وتی: پێش هەموو شتێک ئێمە وەک دایک و بنەماڵە و خەڵک ڕەخنەداینی خۆمان دەدەین، دەبوو ڕێبەرایەتی چەندین ساڵە لە زیندان نەمایەتەوە، بە هەڵوێست و بەرخۆدانی گەلەکەمان دەستبەجێ لە ئیمراڵی ڕزگاریان بکردایە، کورد لە پرۆسەی لەناوچووندا بوو، هەرچەندە ٢٧ ڕاپەڕین و شۆڕشی کورد هەبوو، بەڵام بوونمان لە ئاستێکی مەترسیداردا بوو، ڕێبەر ئاپۆ لە قۆناغێکی وەهادا دەرکەوت و دەستی بە تێکۆشانی ئاپۆیی کرد، وەک گەل هەموو بارەکانمان خستە سەرشانی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەش پشکمان لە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆدا هەیە، گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هەموو گەلی کوردە، هەر وەک چۆن خاکی کوردستان بەسەر چوار پارچەدا دابەشکراوە و دەیانەوێت لە هەر پارچەیەکدا کورد لەناوبەرن، ئەو هێزە پیلانگێڕانە دەیانەوێت گەل و ڕێبەر ئاپۆ پێکەوە لەناوبەرن، بەم هۆیەوە ئەم گۆشەگیرییە قورستر و بەربڵاوتر دەبێت.
"گۆشەگیری لەسەر دەستکەوتەکانی ژنانە"
عایشە ئەفەندی ئاماژەی بەوەدا کە هەموو پڕۆژەکانی ڕێبەر ئۆجالان و دەستپێکی ئازادی ژنان کرانە ئامانج و وتی: ئێمە وەک ژنان بە چەندین شێوە ئەم گۆشەگیرییە هەڵدەسەنگێنین، بە تایبەتی لە هەڤاڵێتی ڕێبەر ئاپۆ و ژناندا، لە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ئەمڕۆ هێرشی هێزە هەژموونییەکان دەکرێتە سەر ئەم فەلسەفەیە، ئێستا ئەو ژنانەی کە باسی دەکەن و داوای ئەم فەلسەفەیە دەکەن دەکوژرێن و ئەشکەنجە دەدرێن، چونکە ئەم ئایدیۆلۆژیایە پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆیە، ئێمە لەو فەلسەفەیەدا باوەڕمان بە ژنانی کورد و جیهان هەیە و لەژێر ئەو چەترەدا دەژین، ئەوان گەورە دەبن و هەنگاو دەنێن، بۆیە ئەو گۆشەگیرییە لەسەر ژنان و دەستکەوتەکانی پرۆژەی ئازادی ژنی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەم هێرشە بەشێکە لەو گۆشەگیرییە.
"لێدوانەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بگۆڕێت"
عایشە ئەفەندی لە بەردەوامی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر هۆکارەکانی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لە ئیمرالی و وتی: دەکرێت باس لە بابەتێکی تر بکرێت، هێزە پیلانگێڕەکان دەزانن ئەگەر بیرۆکەیەک یان بەیاننامەیەک لە ڕێبەر ئاپۆوە بێتە دەرەوە، ئەوا دەستبەجێ گەل و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پێکدەهێنن و ئەجێندایەکی بنەڕەتی دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، گەلی کورد ئاپۆڕایی کۆن و تەڤگەری ئازادی هەرگیز لە ڕێبەری ئاپۆ نەبڕاوە و نابڕدرێت بە پێچەوانەوە، پەیوەندیمان لەگەڵ ڕێبەرایەتی ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات، دەبێت ئێستا لە یەک ئاستدا دەبێت خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین و چیتر ڕێپێوان و بەیاننامە بەس نییە، نزیکەی دوو ساڵە لە ڕێبەر ئاپۆوە زانیاریمان بەدەست نەگەیشتووە، پێویستە جارێکی دیکە لە دەوری ڕێبەرەکەمان کۆببینەوە و گۆشەگیری بشکێنین.
"ئێمە ئەم پرۆسەیە بە سەرکەوتن کۆتایی پێدێنین"
لە کۆتایی قسەکانیدا، عایشە ئەفەندی داوای بەرخۆدانی هاوبەشی کرد بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: بوون و نەبوون و چارەنووسی گەلی کورد و ئازادیخوازانی ئەم ڕۆژانەیە، کورد هەموو حسابەکانی جیهان و نەخشەی سیاسی و جوگرافیای گۆڕی، بۆیە سوورین لەسەر نەخشەی نوێی سیاسی و جوگرافی وەک کورد، ئەوەش پەیوەستە بە دۆخی ڕێبەر ئاپۆوە، چونکە پێویستە بڕیاری نوێ لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی گەلی کورد بگۆڕدرێت پێویستە، وەک چۆن ئەو هێزە پیلانگێڕانە پێکەوە بڕیاری دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆیان دا، با ئێمەش بڕیار بدەین کە ڕێبەر ئاپۆ پێکەوە ڕزگار بکەین، ئەوەش بە تێکۆشان و بەرخۆدانی ئێمە پێکدێت.