ژنانی تونس داوای هەمواری یاسای توندوتیژی دژی ژنان دەکەن
کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس و کۆمەڵەی بەیتی داوای جێبەجێکردنی یاسای تاوانەکانی توندوتیژی ئەلکترۆنیان کرد کە ژنان دەکاتە ئامانج.
تونس
کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتیی تونس-ATFD و کۆمەڵەی بەیتی جەختیان کردەوە کە پێویستە بەپێی یاسای ژمارە ٥٨ی ساڵی ٢٠١٧ هەمواری یاسای توندوتیژی دژی ژنان بکرێت، خستیانەڕوو کە گۆڤاری ئەلجەزا لە وتارەکانیدا لەسەر ئەم پرسە ماف و ئازادییەکانی قوربانییەکان ناپارێزێت ئەوەندەی پارێزگاری لە دەسەڵاتی نێرینە دەکات.
ئەو دوو کۆمەڵەیە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا باسیان لە بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەم دواییە دژی توندوتیژی ئەلکترۆنی و سیاسی لەسەر چالاکوانی فیمینیست، وەفا فەراویس کرد و تێیدا هاتووە، "جێگای شەرمەزارییە کە قوربانیی توندوتیژی ئەلکترۆنی سێ ساڵە چاوەڕێیە تا سزای هێرشبەر بدرێت، لەکاتێکدا هێرشبەر بڕێک پارەی تا قوربانییەکە وەرگرتووە و لە بەرامبەریشدا ڕووبەڕووی هێرش و ترس و هەڕەشەی کردووەتەوە، سەرەڕای سەختی پرۆسەی دادوەری، قوربانییەکە جەختی لەسەر شکاندنی دیواری بێدەنگی کردەوە".
هەردوو کۆمەڵەکە نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە درێژەکێشانی ماوەی بەڕێوەچوونی کەیسەکە و خاوکردنەوەی کەیسەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان و داوای هەموارکردنەوەی یاسای توندوتیژی دژی ژنیان کرد.
ت.پ