هەولێر، پێشەنگایەک بۆ گوڵ و نەمام کرایەوە
لە شاری هەولێر پێشەنگایەک بۆ ١٠٠٠ جۆری گوڵ و نەمام کرایەوە تێیدا ٢٢ نەمامگە بەشدارن، پێشەنگاکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە باشوری کوردستان پێشەنگایەک تایبەت بە گوڵ و نەمام کرایەوە کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە بۆ بایەخدانی زیاتر بە گوڵ و نەمام، لە پێشەنگاکەدا ٢٢ نەمامگە بەشدارن کە بەرهەمەکان لە چەندین وڵات و ناوخۆوە ئامادەکراون.
لە پێشەنگاکەدا دار و نەمام و گوڵ هەن، زیاتر لە ٢٠٠ جۆری درەخت و داری جیاواز، وەک داری سیسەم، حەفەس، لاکسترۆل، داری جەهەنەمی مەنۆلای، داری حەقاقی، داری وانشتۆنیا، زەیتوون، ٨٠٠ جۆری گوڵ و نەمام، لەوانە گولی فیتۆنیا و سیردوا و پینۆس پینا و گولی مەتات و کرۆتۆنی و لەبلەبی و گۆڵی زامبیا ژمارەیەك زۆر لە جۆرەكانی تری گوڵ، نمایشکران.
ئامانج لە کردنەوەی پێشەنگاکە هۆشیاری زیاتری هاوڵاتیانە بۆ بایەخدان بە گوڵ و نەمام و سەوزترکردنی شار، پێشەنگای گوڵ و نەمام ئەمڕۆ کرایەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ت.پ