تاژێ ئەنجامی کۆنگرەی دووەمی خۆی ڕاگەیاند

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ دووەمین کۆنگرەی ١٣ی تشرینی دووەمدا بەست و ئەنجامنامەی کۆنگرەکەی بڵاوکردەوە.

شەنگال

 

١٣ی تشرینی دووەم، دووەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ لە حەوتەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالدا وەک وەڵامێک بۆ هەموو هێرشەکانی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی ئێزدی بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و دروشمی "ئێمە خۆمان لە فەرمان  دەپارێزین، ئازادی ژن و کۆمەڵگە مسۆگەر دەکەین" بەسترا.

 

لە کۆنگرەکەدا نزیکەی ٢٥٠ نوێنەری ژنانی ئێزدی و ژنانی عەرەب لە ناوچەی شەنگال بەشداربوون، میوانانی مەخمور و ڕۆژئاوای کوردستان دەبوو ئامادەی کۆنگرەکە ببن، بەڵام حکومەتی عێراق ڕێگەی لە گەیشتنیان بە شەنگال گرت و بە بۆنەیەوە نەیانتوانی بەشداری بکەن.

 

لە ماوەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵاتی ناوچەکە کرا و تیشکخرایەسەر ڕۆڵ و پێگەی ژنانی ئێزدی و ژنانی شەنگال، لە دەرئەنجامی گفتوگۆکاندا، ئەنجامنامەی کۆنگرە بڵاوکرایەوە، بەم شێوەیەیە؛

 

-لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشان و خەباتی زیاتر بکرێت

-بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی کۆمەڵگەی دیموکراسی، بۆ ڕێکخستنی پێکهاتەکان و بۆ بەهێزکردنی ئەنجومەنی مەیدانی، پێویستە کار و تێکۆشان بکرێت.

-لەپێناو گۆڕینی عەقڵییەتی پیاوسالاری، تاژێ خول و ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ پیاوان ئەنجام دەدات.

 

-لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی فرەژنی، هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا، هاوسەرگیری دژی ئیرادەی ژن، پێویستە زیاتر پەرە بەخەبات و تێکۆشانەکان بدرێت.

-ژنانی پێشەنگی کۆمەڵگەی ئێزدی، کە کاریگەری و جێدەستیان دیارە لە مێژوودا لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە، کاری هونەری، ڕاگەیاندن و پەروەردەوە بناسرێن و باسیان لێ بکرێت، لە دوایشدا ئەو بەرهەمانە هەموویان بکرێنە کتێب و چاپ بکرێن.

 

-ئەو کەسانەی بەشدارییان لە جینۆسایدی گەلی ئێزدیدا کرد و ژیانی ئێزیدییان کردە کۆیلە و کڕین وفرۆشتنیان پێوەکردن، دەبێت هەوڵەکان بۆ بەسزاگەیاندنیان زیاتر بکرێت، تاکو چ لەسەر ئاستی هەرێمی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن.

-زیاتر کردنی هەوڵەکان بۆ بەجینۆسیاد ناساندنی ٧٤مین فەرمانی سەر ئێزدییەکان لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی.

 

-گوێ لە ژنانی ئێزدی بگیرێت و بۆچوونەکانیان بە هەند وەربگیرێت لەسەرجەم ئەو بڕیارانەی دژی “داعش” دەدرێت.

-چیرۆکی ئەو ژنانەی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون لە کتێبێکدا بنووسرێنەوە و وەربگێڕدرێتە سەر زمانە بییانییەکان.

 

-لێژنەی کار و ئابوری ژنان بەهێزتر بکرێت، پێویستە لە هەموو ئەو شوێنانەی کە ژنانی ئێزیدی تێدایە، دەرفەتی ئابووری پەرەپێبدرێت،  ئامانج لێی ئەوەیە کە ژنان بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دەستەبەر بکەن و پێویستیان بەکەسی تر نەبێت.

 

-ئەو ژنانەی لەدەستی چەتەکانی “داعش” ڕزگارکراون بگەڕێندرێنەوە لای خانەوادەکانیان، تێکۆشان دژی ناردنەدەرەوەی ژنانی ئێزدی و چۆڵکردنی شەنگال زیاتر بكرێت.

-ڕێکخراوەکانی ژنانی گەنجی ئێزدی هەوڵبدەن بگەنە هەموو گەنجانی ژنانی ئێزدی، ژنانی گەنج پەروەردە و بەڕێکخستن بکەن، کارەکانیان لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، بەرگری، پەروەردە، ڕۆشنبیری و وەرزشی قووڵتر بکەنەوە لەپێناو زیاتر پەرەدان بە ئیرادەی ژنانی گەنج.