"ڕێگای ئازادی گەلی ئەفغانستان بە یەکگرتوویی بەدەستیەت"

بەلقیس ڕۆشان، پەرلەمانتاری پێشووی ئەفغانستان لە دووەمین ساڵیادی داگیرکردنی ئەفغانستان لەڕێی ئاژانسەکەمانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، چارەسەر یەکگرتوویی گەلی ئەفغانستانە.

بەهاران لەهیب

 

ئەفغانستان-بەلقیس ڕۆشان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەفغانستان کە بووە یەکەم دەنگی پەرلەمانتاران بە ئاشکراکردنی تاوانەکانی ئەمەریکا، لە دووەمین ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، پەیامێکی بۆ ئاژانسەکەمان نارد.

 

بەلقیس ڕۆشان بانگەوازیی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییەکان و وتی:

١٥ی ئاب ڕۆژێکی ڕەشە بۆ گەلی ئەفغانستان و هیوادارم گەلەکەمان مافەکانیان بەدەستبهێننەوە، ئەو پشتیوانییەی ئمەریکا بە تاڵیبانی بەخشی، بووە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و ئەفغانستان داگیر بکات، لەژێر ناوی "شەڕی دژ بە تیرۆریزم"، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ئەفغانستانی داگیرکرد، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا تاڵیبانی بەهێزکردووە، لە ٢٩ی شوبات لە دۆحه پەیمانێک واژۆکرا، لە ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنەدا، هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ەوە دەستیان کردووە بە کشانەوە لە ئەفغانستان، دواتر تاڵیبان لە مانگی تەمموز کۆنتڕۆڵی ئەفغانستانی گرتەدەست و لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لەلایەن ئەمەریکاوە بە تاڵیبان درا.

 

لە دەرەوە ئەمریکا تاوانەکانی دژی گەلەکەمان پێکهێنا، ئەو ژنانەی کە تاوانەکانی تاڵیبان دژی گەلەکەمان قبوڵ ناکەن دەکوژرێن، دەیان ژن وەک فۆزیە کوفی، مەدینە مەحبوبی، شاغول ڕەزایی کوژران، چارەسەر یەکێتی و یەکڕیزیی ئەفغانستانە، پێویستە گەلی ئەفغانستان یەکگرتوو بن و لە تاوان ڕزگار بکرێن، ئەگەرنا ڕووبەڕووی سزای خراپتر دەبنەوە.