بە هۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە لە گوندی ئوم هەرمێلا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گەڕەکی ئوم هەرمێلا لە زرگان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵێک بوو، چوار ژنیش برینداربوون.

زرگان
دوێنێ شەو دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر گەڕەکی ئوم هەرمێلا لە زرگان لە کانتۆنی جزیرە و ماڵێک بەر بۆردوومانەکە کەوت، لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵ بوو. هەروەها چوار ژنیش بریندار بوون.
ناوی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە بریتین لە: حەسەن عبێد سەیاد، ئیبراهیم عبێد سەیاد و منداڵێک بە ناوی جەمیل دەهام سەیاد.
ناوی بریندارەکان بریتین لە: سیهام دەهام سەیاد، هیند دەهام سیلەمۆ، تەرفا ئەمۆ سەیاد، شەهەد تەها عبێد سەیاد.