توندوتیژی دژی ژنان لە شاری حەلەب شەرمەزار کرا
لیژنەی پەروەردە و فێرکاری شاری حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسوود شەرقی سەبارەت بە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
حەلەب
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لیژنەی پەروەردە و فێرکاری شاری حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسوود شەرقی لێدوانێکی دا، دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆت بپارێزە" و ئاڵای کۆنگرەی ستار بەرزکرانەوە، لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن ئەندامی لیژنەکە، دەنیز محەمەد خوێندرایەوە، مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی لیژنەی پەروەردە و فێرکاری ئامادەبوون.
ئەو شەڕەی لە جیهاندا ڕوودەدات ژن و کۆمەڵگە و سروشت لەناو دەبات
لە سەرەتای بەیاننامەکەدا دەنیز محەمەد سەرنجی بۆ توندوتیژی دژی ژنان ڕاکێشا و وتی: ئەم سەدەیە کە پێمان وایە سەدەی شۆڕشی ژنان دەبێت، خەباتی خۆمان زیاتر دەکەین و بە هێزی خۆمان خەبات دەکەین، ٢٥ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە ڕۆحی ژینا ئەمینی و ساکینە و لەیلا و فیدان و نارینی بچووک ئاهەنگ پێشوازی دەکەین، هەلومەرجی شەڕ، کە ئێمە پێی دەڵێین جەنگی جیهانی سێیەم، کە لە زۆر شوێنی جیهان و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەی سەندووە، بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر هەموو بەهاکانی کۆمەڵگەکان هەیە، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، ئەم شەڕە کە لە جیهاندا بە تەواوی بە دەست و عەقڵیەتی دەسەڵاتی پیاوی دەوڵەت نەتەوە بەڕێوە دەچێت، خەریکە ژن و کۆمەڵگە و سروشت دەکوژێت، دەبیندرێت شەڕ هۆکاری سەرەکی کۆچ و کوشتنی ژنانە، لە ڕۆژێکی وادا کە جیهان باسی دیموکراسی و ئازادی و مافی ژنان دەکات، دەبینین هێشتا مافی ژنان پێشێل دەکرێت، دەنگی سەرکوت دەکرێت، لەسێدارە دەدرێت و دەکوژرێت، ئەمڕۆ لە ئەفغانستان قەدەغەیەک لەسەر دەنگی ژنان سەپێندراوە، لە ئێراندا ژنان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بچنە مەیدانەکان
دەنیز محەمەد داوای لە ژنان کرد بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوەستنەوە و لە کۆتاییدا وتی: ئێمە وەک لیژنەی پەروەردە و فێرکاری داوا لە هەموو ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەدا بێدەنگ نەبن، هێزی خۆتان یەکبخەن و بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بچنە مەیدانەک، تێکۆشانی خۆتان بەرز بکەنەوە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی ڕەگەزی و سەختییەکان.
بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.