هەڵمەتی ئازادی فیگەن یوکسەکداغ و زیندانیانی کۆبانێ لە پاریس بەڕێوەچوو
ژنانی ئەندامانی سەکەبە، زۆرا و تەسەپە، لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ فیگەن یوکسەکداغ و زیندانیانی کۆبانێ" لە ناوچەی شاڵێ ستاندێکیان بۆ پیشتیوانی لەوان ڕێکخست.
ناوەندی هەواڵ
ئەندامانی یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی ئەوروپا (SKB)، زۆرا و پلاتفۆرمی دەنگی زیندانییەکان (TSP) بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ئەو تۆڕە پشتیوانییەی کە بە دروشمی ''ئازادی بۆ فیگەن یوکسەکداگ و زیندانیانی کۆبانێ'' لە پاریس دروستیان کردووە.
ئەندامانی "سەکەبە" هەڵمەتەکەیان بردە فێستیڤاڵی "مرۆڤایەتی" کە لە ١٣-١٤-١٥ی ئەیلوول بەڕێوەچوو، کۆشکێکیان کردەوە و نامیلکەیان دابەش کرد.
هەروەها دوێنێ ١٩ ئەیلوول، ئەندامانی "سەکەبە" لە گۆڕەپانی شاتێلێت ستاندێکیان دانا و لەو چالاکییەدا وێنەی فیگەن یوکسەکداغ و زیندانیانی کۆبانێ بەرز کرایەوە و نامیلکەیان بە لێدانی گۆرانی کوردی دابەشکرد و ئیمزا کۆکرایەوە.
چالاکییەکە بە بانگەوازی پشتیوانی بۆ ئازادی فیگن یوکسەکداغ کۆتایی هات.