سلاڤا ئەحمەد: زیلان لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان تۆڵەسەندنەوەیەکی مێژووییە
سلاڤا ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم" ئاماژەی بەوەکرد، چالاکای گیان فیدایی زیلان "زەینەب کناجی" تۆڵەسەندنەوەیەکی مێژووییە بەرامبەر بە پلانەکانی قڕکردن و پارچەکردن، دوژمن لە هێزی ژنانی پێشەنگ دەترسێت.
ڕۆناهی نودا
حەسەکە- زەینەب کناجی بە نازناوی "زیلان"، لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ بە چالاکییەکی گیانفیدایی دژی دەوڵەتی تورک لە دێرسیم بوو بە هێمای تەڤگەری ئازادیی کورد و شکستی پیلانگێڕییەکان، سلاڤا ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم" باسی لە گیانفیدایی زیلانی شۆڕشگێڕ کرد.
"هێزی ژنی کورد لە چالاکی شەهید زیلاندا سەریهەڵدا"
لە ٢٨ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان، سلاڤا ئەحمەد هەموو ئازادیخوازانی بەبیرهێنایەوە و وتی: ئەگەر ژنانی وەک زیلان لە مێژوودا دەرنەکەوتبانایە، هیچ کاتێک هێزی ئێمە لە خەباتی ئازادیدا سەری هەڵنەدەدا، پێویستە بوترێت شۆڕشی ژنان یەکێکە لە میراتە گرنگەکانی شەهید زیلان و هەڤاڵانی، ئەو ژنانەی کە جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژوو بەجێدەهێڵن لە کاتە سەختەکاندا دەردەکەون، کەسانی وەک شەهید زیلان لە پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هەموو جیهان لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئامادەکردنی بڕیاری پلانی گڵاو دەرکەوتن، شەهید زیلان بە چالاکییەکەی ئەم پیلانەی پووچەڵ کردەوە، لێرەدا کە هێزی ژنی کورد سەرهەڵدەدات و نیشان دەدات کە هەمیشە دەتوانن ڕۆڵ و ئەرکی مێژوویی خۆیان بگێڕن.
"شەهید زیلان ڕێگەی بەرخۆدان و خەبات و ئازادی ژنانی کردەوە"
سلاڤا ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، دانپێدانانی شەهید زیلان بۆ هەموو ژنێک مانادارەو وتی: شەهید زیلان بە چالاکی گیانفیدایی ڕێگەی بەرخۆدان و خەبات و ئازادی ژنانی کردەوە، لە کەسایەتی ئەودا هەزاران ژن خۆیان ناسی و خۆیان بەهێزتر کرد و بۆ ئازادی خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بەشداری تەڤگەری ئازادی بوون، شەهید زیلان بۆ ئێمە پێشەنگی ئازادی و پارێزەری هێڵی ئازادییە، خۆی نوقم کرد لە بیری ڕێبەر ئاپۆ و دەیویست هەموو ژنێک ئەم بیرە بناسێت، چونکە ناسینی فەلسەفەی ئۆجالان، لەدایک بوونێکی نوێ لەگەڵ مرۆڤەکاندا دروست دەکات، شەهید زیلان بەرخۆدێرێکە لە ڕێگەیەوە ڕاستی ژنانی ئازاد ناسرا و پەرەی پێدرا.
"کولتووری تێکۆشان و گیانفیدایی لە زیلانەوە دەستیپێکرد"
سلاڤا ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، هێرش و پلانەکانی دوژمن لە دژی هێزی ژنانی ئازاد بەردەوامە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: تەڤگەری ئازادی بە گیانفیدایی ژنانی پێشەنگ پێشکەوت، زیلان، شیلان، ساکینە، سەما و هەزاران ژنی تێکۆشەر پێشەنگ بوون و تا ئەمڕۆش لە ناو بەرخۆدان و گیانفیداییدان بۆ هێڵی ئازادی بەردەوام و سەرکەوتن، هێرش و بەئامانجکردنی ژنانی پێشەنگ لە شۆڕشی ژناندا درێژەی پکانی قڕکردنە، هەڵوێستی دوژمنکارانه تا ئێستاش بەردەوامن، ژنان لەهەرشوێنێک بەهێز بن، دەیانەوێت بە هەموو هەوڵەکانیان له ناویان ببەن، کولتووری خەبات و گیانفیدایی، کولتووری زیندووکردنەوەی ڕاستی و زانینە، ئەم کولتوورە بە خەباتی زیلانیش دروست بووە و تا ئەمڕۆش لە لایەن هەزاران ژنی پێشەنگەوە پارێزراوە، وەک ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەرکی سەرەکیمان بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەیشتن بە هەموو ژنێکە بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بونیاد بنێین.