سەرەڕای زوڵمی ڕژێم دەستی لە دۆزی خۆی بەرنەداوە

مزگین حەسەن لە بەڕێوەبەرایەتی هێزە سروشتییەکانی کانتۆنی جزیرە باسی ئەزموونی خۆی لە خەباتدا کرد و ڕایگەیاند، لە منداڵییەوە تەڤگەری گەلی کوردی ناسیوە و تا ئێستا لە زۆر دامەزراوەدا کاری کردووە.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ- پێش ئەوەی شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرهەڵبدات، وڵاتپارێزانی کورد کار و خەباتیان لەسەر خاکەکەیان دەکرد، گەلی کورد ڕووبەڕووی چەندین کردەوە بوونەتەوە لەلایەن ڕژێمی شامەوە، چونکە هەوڵیان دەدا کولتوور و زمان و ناسنامەی خۆیان بپارێزن، بەڵام گەلی کورد بەردەوام بوو لە خەبات و تێکۆشانی کرد بۆ ناسنامەکەی.

 

مزگین حەسەن، کە لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە، بە نهێنی کاری ڕێکخراوەکەی ئەنجام داوە، بۆیە ڕووبەڕووی کردەوەکانی ڕژێمی شام بووەتەوەو هەرچەندە دووگیان بووە بۆ ماوەی دوو مانگ لە زیندانی فەیحە بەندکراوە، دەربارەی ئەزموونی تێکۆشانی خۆی قسەی بۆ کردین.

 

"خەونی من ئەوە بوو کە ڕۆژێک ڕێبەر ئاپۆ ببینم"

مزگین حەسەن لەبارەی ناسینی تەڤگەری ئازادی کوردەوە قسەی کرد و وتی: من لە خێزانێکی ولاتپارێزدا گەورە بووم، ناسینی ڕێکخراوەکە لە ساڵی ١٩٨٠ بوو، لەو کاتەدا تەمەنم نزیکەی ٥ ساڵ بوو، لەو کاتەدا هەمیشە شەڕڤانانی ئازادیم لە دەوروبەرم دەبینی، ئەوان هەمیشە باسی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ دەکردین و پێیان وتین کە ڕێکخراوەکە چییە، لەسەر ئەو فەلسەفەیە گەورە بووین، هەمیشە خەونمان ئەوە بووە کە ڕۆژێک ڕێبەر ئاپۆ ببینین، زۆر کەس لە ماڵی باوکم پەروەردە دەکران، دایکم نەیدەهێشت بیانبینین، چونکە منداڵ بووین، دەترسان بچینە دەرەوەی ماڵ و باسیان بکەین، هەروەها فێری زمانی کوردییان دەکردین، زۆر حەزمان دەکرد فێری زمانی دایکی ڕەسەنی خۆمان بین لەو کاتەدا.

 

"دەستمان لە دۆزی ئازادی بەرنەدا"

مزگین حەسەن ڕایگەیاند، بۆ ماوەی دوو مانگ دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ زیندانی فەیحە لە شام و وتی: لەو کاتەدا نیسک و پەموو هەبوو، دایکمان ئێمەی دەبرد بۆ کۆکردنەوەی نیسک و پەموو، داپیرم زۆر جار دەچووە لای ڕێبەر ئاپۆ و خۆشەویستییەکی زۆرمان هەبوو بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ، لە ساڵی ١٩٩٠ هاوسەرگیریم کرد و خێزانەکەی زۆر ولاتپاریز نەبوون، چونکە لە ڕژێمی شام دەترسان، بۆیە ڕێگەیان نەدا شەڕڤانانی ئازادی بێنە ماڵەکانیان، دەچووم بۆ ماڵی باوکم بۆ بینینی شەڕڤانان، لە ساڵی ٢٠٠٧ هەندێک خیانەتکار لە لای ڕژێمی شام سکاڵایان لەمن کردو دەستگیرکرام،  لەو کاتەدا دووگیان بووم، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەژێر لێکۆڵینەوەدا بووم و هیچ وشەیەکم پێ نەوتن، دواتر لە زیندانی فەیحە لە شام بۆ ماوەی دوو مانگ زیندانی کرام، بەڵام سەرەرای زەحمەتییەکان وازم لە دۆزەکەم نەهێنا.

 

"بەهۆی شۆڕشەوە، کوڕەکەم ناونا شۆڕش"

مزگین حەسەن بە باسکردن لە دەستپێکی شۆڕش تیشکی خستە سەر خەبات و وتی: دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکرام، چاودێری دوژمن لەسەر ماڵەکەم بەردەوام بوو، دوای دەستپێکردنی شۆڕش، جارێکی دیکە چالاکانە بەشدار بووم لە خەبات، هەروەها لەو کاتە سەرەتاییانەدا سەردانی ماڵی هەموو وڵاتپارێزە کۆنەکانمان کرد، پاشان کۆبوونەوەکانمان ڕێکخست و بووم بە قسەکەری کۆبوونەوەکە، لە سەرەتای شۆڕشدا، منداڵێکم هەبوو، چونکە شۆڕش تازە دەستی پێکردبوو، کوڕەکەمم ناونا شۆڕش، پاشان یەکینە سەربازییەکانی یەپەگە دامەزران و هاوژینەکەم بەشدار بوو دوای ئەوەی کۆبوونەوەکان پێکهێندران، ئەنجومەنەکان دامەزران و منیش هاوسەرۆکی ئەنجومەنەک بووم لەوێ. دوای ماوەیەک، یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژەش دامەزران و منیش ویستم وەک ژنێکی کورد بەشداری بکەم و لە کۆتاییدا خەونەکەم بەدیهێنا.

 

"تا کۆتایی بەردەوام دەبم لە تێکۆشان"

مزگین حەسەن لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد هەمیشە بەردەوام دەبێت لە خەباتی خۆی و لەسەر فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەورە بووە، منداڵەکانی لەسەر ئەو فەلسەفەیە گەورە دەکات وتی: نزیکەی ٨ ساڵ لەناو یەپەژە کارو خەباتم کرد، دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە بۆ ماوەیەک لە ماڵەوە مامەوەم، دوای چارەسەرکردنم، لەگەل پەیەدە دەستم کرد بە کارکردن،  کە تا ساڵێک بەردەوام بوو. دواتر بەشداریم لە کارەکانی شارەوانی کرد و دەستم کرد بە کارکردن لە ژووری پاراستن، پاشان چوومە ناو هێزی سروشتی، تا کۆتایی ژیانم بەردەوام دەبم لە خەبات و شوێن خەباتی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدەکان دەکەوم، هەروەک چۆن داپیرم دایکمی لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەورە کرد، دایکی ئێمەش بە هەمان شێوە، هەروەها منداڵەکانم لەسەر ڕێگای ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ گەورە دەکەم.