کێنوێن زیوگ گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی ئوسترالیا

کێنوێن زیوگی چینی دوای ئەوەی لە ئانا کالینسکایای ڕووسی بردەوە گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کێنوێن زیۆگی چینی کە لە پلەی ١٢یەمی پاڵەوانێتی جامی ئوسترالیای کراوەمبوو، لە ماوەی دوو کاتژمێر و ٢٠ خولەکدا لە ئانا کالینسکایای ڕووسی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە بردەوە.

 

بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا، کێنوێن زیوگی تەمەن ٢١ ساڵ بوو بە گەنجترین یاریزانی چینی لە سەردەمی مۆدێرندا کە گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی لە یارییەکانی گراند سەلام، ئەمەش ڕیکۆردی ژێنگ جیی تێپەڕاند کە لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا گەیشتە قۆناغی نیوە کۆتایی جامی جیهانی لە ساڵی ٢٠٠٨.

 

کینۆ زێوگ لە ژمارە ٧٥ی جیهاندا بەسەر ئانا کالینسکایادا سەرکەوت و بە ٦-٧، ٤-٧،  ٦-٣ ، ٦-١  بردەوە و بۆ یەکەم جار لە پیشەکەیدا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە ڕووبەڕووی دایانا یاسترمیسکای ئۆکرانی دەبێتەوە.