دوو کچ بە شێوەیەکی گوماناوی لە شاری مووش بە مردوویی دۆزرانەوە

لە گمگمای سەر بە مووش، دوو منداڵی تەمەن ١٤ ساڵانی پۆلی هەشتەم لە ماڵێکی چۆڵکراودا بە شێوەیەکی گوماناوی و بە مردوویی دۆزرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گمگمای سەر بە مووش لە باکووری کوردستان دوو قوتابی کچ، کە لە پۆلی ٨ن، بە ناوەکانی "پ. ئە." و "ز. ت." بە شێوەیکی گوماناوی لە ماڵێکی چۆڵکراودا دۆزرانەوە.

 

دوو کچەکە دوای ئەوەی ئێوارە نەگەڕانەوە ماڵەوە، خێزانەکەیان بەدوایاندا گەڕا، باوکی  پ.ئە. کچەکەی و هاوڕێ ١٤ ساڵانەکەیان بە مردوویی لە ماڵەکەیان لە گەڕەکی کوولتوور موستەقیل دۆزیەوە، کە چۆڵکراوە و کەس تێیدا ناژی.

 

دوای ئەوەی باوکی کچەکە، جەمال ئە. سەنتەری پەیوەندی فریاگوزاری ١١٢ی ئاگادارکردەوە، پۆلیس و گروپە تەندروستییەکان هاتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە تەرمی کچەکان کرا، دواتر ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری شاری مووش کران بۆ ئەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانیان دیاری بکرێت.