"دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات"

زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دامەزراوەی پەروەردەیی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و وتیشی: گەل بە خۆڕاگری و خەباتی خۆی، هەموو سیاسەتەکانی ستەمکاری پووچەڵ دەکاتەوە.

ڕاپەڕین بەکر

 

شەهبا- زەلۆخ بەکر، هاوسەرۆکی دامەزراوەی پەروەردەی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، باسی لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر عەفرین کرد کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەستی پێکرد و ڕایگەیاند، دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، هەزاران کەسی خەڵکی عەفرین ئاوارەبوون و ناچاربوون لە کامپەکاندا بژین.

 

"دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات"

زەلۆخ بەکر ڕایگەیاند کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین لەگەڵ کشانەوەی ڕووسیا ئەنجام دراون و وتیشی: لە ڕێگەی ئەم سیناریۆیانەوە دەبینین کە چۆن بەرژەوەندی دەوڵەتە سەرمایەدارەکان هاوشێوەیە، بەو سیاسەتە جەنگیانەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچن، ئامانجیان کۆتاییهێنان بە سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک و یەکگرتوویی و بوونی گەلان، دەوڵەتی تورک کە ساڵانێکە عەفرینی داگیر کردووە، بەتایبەتی گۆڕانی دیمۆگرافی ئەنجام دەدات و هەموو جۆرە تاوانێکی نامرۆڤانە دژی گەل ئەنجام دەدات، لەم خاڵەدا ئامانجی ڕژێمە سەرمایەداریەکان چ ناوخۆیی بێت یان نێودەوڵەتی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 

"خەڵکی عەفرین لە بەردەم هەموو سەختییەکاندایە"

لە درێژەی قسەکانیدا، زەلۆخ بەکر جەختی لە خۆڕاگری گەل لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کردەوە و وتی: گەلی عەفرین تەسلیم نەبوون بەو پیلانانەی کە بە هاوکاری ڕووسیا و دەوڵەتی تورکیا ئەنجام دراون، بەرخۆدانی مێژوویی خۆیان نیشان دا و سەرەڕای گەمارۆی قورس بەرەنگاری هەموو سەختییەکانی ناو کامپەکان دەبنەوە و سیاسەتەکان بەتاڵ دەکەنەوە، ئێمە سەرەڕای بێدەنگی نێودەوڵەتی، بە بەرخۆدان و خەبات، سیاسەتەکانی ڕژێمە سەرمایەدارییە دژە دیموکراتییەکانمان لەناوبرد.

 

"خەڵک بەردەوامە لە خەباتی خۆی دژی هێرشەکان"

زەلۆخ بەکر ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورکیا کە عەفرینی داگیرکردووە، بەردەوامە لە هێرشەکانی لە ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە کۆتاییدا وتی: لە شۆڕشی بەناو بەهاری گەلدا، خەڵک لە زۆر وڵاتدا ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای ژیانێکی دیموکراسی و ئازادیان دەکرد، بەڵام بە هۆی پیلانەکانی وڵاتانی دەرەوە هیوای خەڵک شکێندرا، ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک تەنیا لە ناوچەکانی ئێمەدا سنووردار نەبوون، بەڵکو بە ئامانجی زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی کە ڕابردووی پڕە لە تاوان و خراپ بەکارهێنان، بۆ ناوچەکانی دیکەش فراوانتر بوو، هەتا ئێستاش خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەنگاریی دەوڵەتی تورکیا دەبنەوە و لە تێکۆشاندان.