هەدەپ بۆ پەیماننامەی ئیستەنبوڵ داوای بەپەلەی لە کۆمسیۆن کرد
هەدەپ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واژۆکردنی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ کە هەڵوەشایەوە، بۆ کۆبوونەوە داوای بەپەلەی لە کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی تورکیا کرد.
ناوەندی هەواڵ
پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی "HEDEP" داوایان لە کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان کرد بەزووترین کات پەیماننامەی ئیستەنبوڵ واژۆ بکات.
لە داواکارییەکەدا کە بۆ کۆبوونەوەکە ئامادەکراوە، ئاماژە بەوە کراوە یاسای پەیوەندیدار بە پەسەندکردنی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ پەسەندکراوە دوای ئەوەی لە کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر کرا و تورکیا یەکەم وڵاتە پەیماننامەی ئیستەنبوڵی واژۆ کردووە.
لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بە بڕیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە نیوەشەودا بڵاویکردەوە دژی دەستوورە، ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ماددەی ٨٧ی دەستوور، بڕیاری پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە پەرلەمانی تورکیایە، پەیماننامەی ئیستەنبوڵ پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤە و بڕیاری سەرۆکایەتی سەبارەت بە مافە بنەڕەتییەکان و مافە تاکەکەسییەکان بەگوێرەی ماددەی ١٠٤ی دەستوور دەر ناکرێت، پەیماننامەکە تەنها بە خواستی پەرلەمان هەڵدەوەشێنرێتەوە، کە دەسەڵاتی یاسایی لەخۆ دەگرێت.
"واژۆکردنی دەستبەجێ پێویستییە"
لە ڕاگەیەندراوی داواکارییەکەدا ئەوەش هاتووە: بڕیاری ژمارە ٣٧١٨ی سەرۆکایەتی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ لەلایەن کۆماری تورکیاوە دژی یاسایە، چونکە بڕیاری سەرۆکایەتی ژمارە ٩ کە لەسەر بنەمای خودی ئەم بڕیارە دامەزراوە، دژی یاسایە، توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان لە زیادبووندایە.
کاتێک داواکارییەکە پێشکەشی کۆمسیۆن کرا چاوەڕوان دەکرێت ڕاپۆرتێک بنێردرێت بۆ GREVIO سەبارەت بە جێبەجێکردنی پەیماننامەکەو سەردانی گرێڤیۆ قبوڵ بکرێت.
پەرلەمانتارانی هەدەپ داوایان کرد کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەن کۆبوونەوە بۆ گوفتوگۆو واژۆکردنی بکات.