دوای ٢٧٥ ڕۆژ لە بوومەلەرزەکە تەرمێک لە ئەنتاکیا دۆزرایەوە

لە ئەنتاکیا دوای ٢٧٥ ڕۆژ لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە کاتی لابردنی داروپەردووی وێرانەکان  تەرمێک دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بوومەلەرزەکەی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، هاتای یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە زیانی گەورەی بەرکەوت، لە کاتی لابردنی داروپەردووی وێرانەکان دوای ٢٧٥ ڕۆژ تەرمێک دۆزرایەوە

 

تەرمەکە لەکاتی لابردنی وێرانەکانی شوقەیەک لە گەڕەکی ئەکەڤلەر لە ئەنتاکیای هاتای دۆزرایەوە و گواسترایەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری بۆ ناسینەوە.

 

بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا ٥٠ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە. ژمارەی بریندارەکان ١٠٧ هەزارو ٢٠٤ کەس بوو، لەو ناوچەیەی کە هێشتا کار بۆ لابردنی داروپەردووی پاشماوەی بوومەلەرزەکە بەردەوامە، خەڵکێکی زۆر بەدوای کەسوکارە ونبووەکانیاندا دەگەڕێن.