سەربازێکی ئیسرائیلی دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی فەلەستینی

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، لە قودس ئەو ساتانەی کە سەربازە ئیسرائیلییەکان بە بیانووی گەڕان بە دوای تەرمدا دەستدرێژی زایەندییان کردە سەر منداڵێکی کچی فەڵەستینیی و لە کامێرادا دەرکەوت.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ئاسمان و وشکانیەوە بەردەوامە، کاتێک جینۆسایدێکی گەورەی مرۆڤایەتی لە غەززەدا هەیە، ئەو ساتانەی سەربازە ئیسرائیلییەکان لە قودس بڵاوبوونەتەوە دەستدرێژی زایەندییان کردەسەر منداڵێکی کچ و لە کامێراکاندا دەرکەوت.

 

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین هەزاران ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ڕاپۆرت هەیە لەسەر هەراسانکردن و دەستدرێژی لە ناوچەکەوە، سەربازێکی ئیسرائیلی لە گەڕەکی شوفاتی قودس منداڵێکی هەراسان کرد بەبیانووت "گەڕان بەدوای تەرمدا"، کاتێک سەربازەکان منداڵەکەیان هەراسان کرد، سەربازەکانی دیکە بە چەک هەڕەشەیان لە هاوڵاتیانی دەوروبەری کرد.