گەڕانەوەی خێزانەکانی داعش بۆ عێراق بەردەوامە و ٦٣٥ کەسی دیکە گەڕێندرانەوە

كاروانێكی نوێی خێزان و كەسوكاری چەتەكانی داعش کە ٦٣٥ کەسن وعێراقی بوون، لە كامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

لەسەر داوای خۆبەڕێوەبەری بۆ گەڕانەوەی خێزان و کەسوکارانی داعش کە لەکامپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستانن، ئەمڕۆ ئیدارەی كامپی هۆل  لە حەسەکەوە  كاروانێكی نوێی خێزان و كەسوكاری چەتەكانی داعش کە ١٧٤ خێزان بوون و ژمارەیان ٦٣٥ کەسە گەڕاندەوە بۆ عێراق.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو خێزانانە لە ڕێگەی كاروانێكەوە بەرەو خاكی عێراق و بە یاوەری ئاسایشی خۆبەڕێوەبەری ڕەوانە کراون.

 

جێگەی ئاماژەیە، كا‌مپی هۆل یەكێكە لە گەورەترین كامپەكان، كە خێزان و ئەندامانی چەتەكانی داعشی تێدایە و دەكەوێتە ڕۆژئاوای كوردستان و نزیكەی ٧٠ هەزار هاوڵاتیی سووری و هەڵگرانی ڕەگەزنامەی جۆراوجۆری وڵاتانی جیانی تێدایە، لە نێویاندا زیاتر لە ٣٠ هەزار كەسیان هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین.