ژنێکی گەنج لە شاری جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی هێنا

ژنێکی گەنج بە ناوی کوێستان عەباسنەژاد، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٣ی ئەیلوول، ژنێکی گەنج بە ناوی کوێستان عەباسنەژاد، خەڵکی گوندی بیوندی سەر بە شاری جەوانڕۆ بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و گیانی لەدەستدا.

 

ئەم کچە گەنجە ڕاستەوخۆ دوای هەوڵی خۆکوشتنەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی سەرکەوتوو نەبوون و دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستداوە.