١٧٩ ئاوارەی ئێزیدی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی ١٧٩ ئاوارەی ئێزیدی بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیی ڕەسەنیان لە شەنگال ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون لە وڵاتدا، ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ١٧٩ ئاوارەی ئێزیدی لە کەمپەکانی ئاوارەیی لە پارێزگای دهۆک بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شەنگال و شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای نەینەوای ڕاگەیاند.

 

بەپێی قسەکانی وەزیر، گەڕانەوەی ئاوارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێیەکان بووە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزیری کۆچبەران بانگەواز لە هەموو لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکات، کە هاوکاریی ئاوارە گەڕاوەکان بکەن و ئاسانکاریی بکرێت بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.