حۆریە ئەمیری، دایکێک کە هەموو شتێکی لافاو بردنی

لە پارێزگای مەیدان وەرداک، لافاو هەموو شتێکی حۆریە ئەمیری دەبات، کە دایکێکە و بەهۆی لافاوەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

بەهاران لاهیب

 

مەیدان وەرداک- چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لافاوێک لە پارێزگای مەیدان وەرداک ڕوویدا و لە "تکانە" کە یەکێکە لە ناوچەکانی ئەم پارێزگایە، ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا، جگە لە "تکانە" زیانی زۆریش بە چەند ناوچەیەکی دیکە گەشت.

 

حوریە ئەمیری دایکێکی دانیشتووی پارێزگای مەیدان وەرداکە و هەموو شتێکی ژیانی بەهۆی لافاوەوە لەناوچووە، دەڵێت: لافاوەکە هەموو کەلوپەلی ناوماڵ و ئاژەڵ و کەلوپەلی خۆراکی ئێمەی برد و کردی بە وێرانە، خزمەکانم ڕووبەڕووی هەمان چارەنووسی من دەبنەوە.

 

هاوژینی حۆریە بەپەلە هاوکاری دوو ژنی کرد کە لەپشت سیاجی ماڵەکەیدا بوون و بەهۆیەوە قاچەکانی بریندار بوو، حۆریە وتی: کاتێک هاوژینەکەم بۆ یارمەتیدانی دوو ژنەکە دەرگای ماڵەکەی کردەوە، ئاو دەروازەکەی شکاند و هاتە حەوشەکەوە، لە حەوشەکەدا دارێک هەبوو، دەستی پێوەگرت و خۆی ڕزگار کرد، دواتر بە هاوکاری کچەکەم بردمانە نهۆمی دووەمی ماڵەکە و لەگەڵ منداڵەکانمدا لە سەربانی ماڵەکەمان گیر بووین.

 

دواتر هاوژینی حۆریە گوێی لە دەنگی ژنێک دەبێت کە دوای هاوکاری دەکات، بۆیە دەچێت و ڕزگاری دەکات، دەشڵێت: تا بەیانی شەومان لە سەربانی ماڵەکەمان بەسەر برد، بۆ بەیانیش خەڵک هاوکاری کردین.

 

لەم گوندەدا خەڵک پشت بە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەبەستێت، کە ئەنجامی ساڵێک دەفرۆشن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دیکەی ژیانیان، هەموو خەڵکەکەش وەک حۆریە لە کێڵگەکانیان زەحمەت دەکێشن بۆ ئەوەی پارچە نانێک بەدەست بهێنن، بەڵام لافاو هەموو شتێکیانی برد، هەروەها ئۆتۆمبێلە فریاکەوتنەکانی "خاچی سوور" بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەیدان وەرداک و هاوکاری ئەو کەسانەیان کردووە کە توانای کڕینی دەرمانیان نەبووە.