جاترە لە چیاکان بە دەستی ژنان کۆدەکرێتەوە و تام بە خواردنەکان دەدات

ژنان بەو جاترانەی لە چیاکانی ناوچەی فارقینی ئامەد کۆیدەکەنەوە تام بە خواردنەکان دەدەن، هەروەها وەک چا و زەیت بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاردێت.

مەدینە مامەدئۆغڵۆ

 

ئامەد-ئەو ژنانەی لە مانگەکانی بەهاردا دەچنە چیاکان و گیا کۆدەکەنەوە، گیاکان وشک دەکەن و لەناو خواردنەکاندا وەک چارەسەری نەخۆشی بەکاری دەهێنن، هەروەها بە فرۆشتنیان داهاتی ئابوری بۆ ماڵەکانیان مسۆگەر دەکەن، هەروەها ئەو ژنانەی لە گوندی ئەسکۆجاک لە ناوچەی فارقینی ئامەد دەژین لە بەهاری ئەمساڵدا گیایان لە چیاکانەوە هێناوەتە سەر سفرەکان، جاترە کە لە هاویندا گەشە دەکات، ئێستا لە نێو زۆرترین گژوگیا کۆکراوەکاندایە، جاترە کە تەمەنی ٦ ساڵە زیاتر لە ٢٠٠ جۆری هەیەو بە سەرچاوەی چاکبوونەوەی زۆرێک لە نەخۆشی ناسراوە.

 

ئەو ژنانەی کە جاترە کۆدەکەنەوە بۆناو خواردن بەکاریدەهێنن و خواردنەکان بەتام دەکەن، وەک چا و زەیتیش بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاری دەهێنن، ژنان کە لە گوندی ئەسکۆجاک دەژین ڕایانگەیاند کە کۆکردنەوەی جاترە بووە بە نەریتێک بۆیان و ئەوان پێکەوە کۆیدەکەنەوەو لەگەڵ هەموو دانیشتوانی گوندەکەدا بەشی دەکەن.

 

"پێکەوە جاترە کۆدەکەنەوەو هاوبەشی دەکەن"

سەیران بەیازیت، دانیشتووی گوندەکە، ئاماژەی بەوەکرد، جاترە لە چیاکانی گوندەکەدا گەشە دەکات، وتی: ئێمەی ژنان لە گوندەکە کۆدەبینەوە و پێکەوە دەڕۆین بۆ کۆکردنەوەی جاترە، کۆکردنەوەی  جاترە کارێکی ماندووە، بەڵام شایەنی ماندووبوونمانە، جاترە بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە و بۆ هەموو شتێک بەکاردەهێندرێت کاتێک وشکی دەکەینەوە، جگە لەمەش، بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان وەک چارەسەر بەکاری دەهێنین، ئەگەر کەسێک پێویستی بەوە هەبێت، ئێمە پێکەوە هاوبەشی دەکەین.

 

چەندین ساڵە جاترە کۆدەکاتەوە

نەفیسە یاتار ئاماژەی بەوەدا کە ئەو جاترەیەی کۆیان دەکەنەوە لە دەرەوە بە نرخێکی زۆر گران دەفرۆشرێت و وتی: ئێمە چەندین ساڵە جاترە کۆ دەکەینەوە،  لە چیاکانی گوندەکە بەدەستی خۆمان کۆیدەکەینەو، هەموو ژنانی گوندەکە یەک کار دەکەن، ئەو جاترەیەی کۆیەکەینەوە بۆناو خواردن بەکاری دەهێنین، هەروەها بۆ ئەوەی هەناسە بدات بە ماڵەکەو بۆ جارەسەری زۆر نەخۆشی بەکاردێت.

 

"ئەمە بووە بە نەریت"

نەفیسە یاتار ئاماژەی بەوەکرد، کۆکردنەوەی جاترە تەنها کارێک نییە، ئەوان وەک نەریتێک دەیبینن و وتی: دوای کۆکردنەوەکە، دەیدەین بەو کەسانەی کە دەیانەوێت، ئیمەو دەورەبەرمان سوود لەو جاترانە دەبینین، هەموو ساڵێک کۆیدەکەینەوە و بە تەواوی بەشی زستان دەکات.