ڕۆمانی دایە باس لە ڕەنجی دایە یادەی تێکۆشەر دەکات

ڕۆمانی دایە (ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی دایە یادە)، بڵاوکرایەوە، کە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ژنۆلۆژییە و باس لە ژیانی پڕ لە تراژیدیای ژنێکی شۆرشگێڕی یاخی خۆنەویستی شاری سلێمانی دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆمانی دایە، لە نووسینی ڕووناک مورادە، ئەم ڕۆمانە ڕۆزا حەمەساڵح لە عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی، ڕۆمانەکە لە ٥٢٦ لاپەڕە پێکهاتووە و باس لە خەبات و تێکۆشانی ژنێک دەکات بەناوی (هەڤاڵ یادە).

 

نووسەری ئەم پەرتووکە ژنێکی کوردی ڕۆژئاوایە بە ناوی “ڕووناک موراد”، کە تێیدا، باس لە ژیانی پڕ لە تراژیدیای ژنێکی شۆرشگێڕی یاخی خۆنەویستی شاری سلێمانی دەکات، بە ناوی درەخشان میرزا ئیبراهیم ناسراو بە (هەڤاڵ یادە).

 

وەرگێڕ دەڵێت: ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە ئاڕاستەم دەکات بەوەی پێش هەموو کەس پەرتووکەکە پێشکەشی دایە درەخشان بکەم و لەوێوە پێشکەشی هەموو ئەو دایک و ژنانە بکەم، کە لەپێناو ئازادیی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا لە دژی فاشیزم و داگیرکاریی و ستەمکاری ڕێگەی دژواریان گرتووەتەبەر و بە هەموو توانایانەوە خەبات دەکەن لە پێناو ژیانێکی ئازادانە و پڕ کەرامەت.

شایەنی باسە بەشی کۆتایی ڕۆمانەکە بریتییە لە ئەلبومێک وێنەی تایبەت بە ژیانی هەڤاڵ یادە.

 

ڕۆمانی دایە (ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی دایە یادە) لەسەرجەم کتێبخانەکان بەردەستە.