وەرزشکارانی هیندستان لە دژی هەراسانکردنی سێکسی مەدالیاکانیان فڕێ دەدەنە ئاوەوە

وەرزشکارانی باڵای هیندستان ڕایانگەیاند کە مەدالیاکانیان فڕێدەدەنە ناو پیرۆزترین ڕووباری وڵاتەکەوە وەک بەشێک لە خۆپیشاندانە بەردەوامەکانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

وەرزشکارانی باڵای هیندستان لە دژی هەراسانکردنی سێکسی و دژی بریج بوشان سینگ، سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانبازی لە هیندستان لە ٢٣ی نیسان خۆپیشاندانیان دەستپیکرد و پلانیان هەیە مانگرتنێکی برسێتی بۆ ماوەیەکی نادیار لە دەروازەی هیندستان ئەنجام بدەن، هەروەها داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی فیدراسیۆنەکەیان دەکەن، کە چەندین ساڵە تۆمەتبارە بە هەراسانکردنی سێکسی ژنان.

 

وەرزشکاران وتیان: ئەم ژیانە ژیان و ڕۆحی ئێمەیە، ئێمە هەست دەکەین هیچ مانایەکی نییە کە چیتر ئەو مەدالیایانە لە دەوری ملماندا هەبێت، بۆیە فڕێی دەدەینە ناو پیرۆزترین ڕووباری وڵاتەکەوە.

 

ساکشی مالیک و باجرانگ پونیا ڤینێش فۆگات لەناو خۆپیشاندەراندان و وتیان سەرەتا بیریان لە گەڕاندنەوەی مەدالیاکانیان کردووەتەوە بۆ سەرۆک و سەرۆک وەزیران، بەڵام نائومێد بوون لەوەی کە تەنانەت یەک جار دەربارەی خۆپیشاندانەکان قسەیان نەکردووە و تەنانەت جارێکیش پرسیاریان نەکردووە، هەردوو سەرۆک هیچ لێدوانێکی ئاشکرایان لەسەر خۆپیشاندانەکان نەداوە.

 

ڕۆژی یەکشەممە ساکشی مالیک و باجرانگ پونیا ڤینێش فۆگات لەناو ئەو چەند کەسەدا بوون کە دەستگیرکران لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا بەرەو بینای نوێی پەرلەمانی هیندستان خۆپیشاندان بکەن وەک بەشێک لە خۆپیشاندانەکانیان، بەڵام ئەوان لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیران و بە پاس لە ناوچەکە دوورخرانەوە.

 

وێنە و گرتەی ڤێدیۆی ئەو پاڵەوانانە کە ڕادەکێشرێن بۆ ناو پاسەکە بڵاو بووەتەوە و بووەتە هۆی کاردانەوەی خەڵک.