لێدانی ژنانی کارمەندی تەندروستی لە بەلخ

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان، ژمارەیەک لە کارمەندانی ژن لە نەخۆشخانەی ئەبو عەلی سینا بەلخی لە شاری مەزار شەریف ناوەندی پارێزگای بەلخ لەلایەن گروپی تاڵیبانەوە لێیاندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕەخشانە، ژمارەیەک کارمەندی ژن لە نەخۆشخانەی ئەبوعەلی سینای بەلخی لە شاری مەزار شەریف ناوەندی پارێزگای بەلخ لەلایەن گروپی تاڵیبانەوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و سوکایەتییان پێکراوە و لێیان دراوە.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسەی بەرپرسی چاودێری کاروباری تاڵیبانە لەم نەخۆشخانەیە ڕەفتارێکی نەشیاوی لەگەڵ ژنان کردووە و هەندێک جار لێیان دەدات یان لە شوێنی کارەکانیان دەریان دەکات.

 

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چەند کارمەندێکی ژنی ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن نوێنەری فەرمان بە چاکەد لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە، دوای ئەوەی بە "حیجابی خراپ" ناوی بردوون دەستی بەسەر ناسنامەکەسیاندا گرتووە، بەڵام بە وتەی ئەو کارمەندانە، ئەوان جلوبەرگی گونجاویان لەبەردابووە.

 

هەروەها فەرمانبەرێکی ژنی دیکە ڕایگەیاندووە: ماوەیەک پێش ئێستا یەکێک لە فێرخوازە کچەکان بە ناوی "نەرسەنگ" بەهۆی نەبەستنی دەمامکەوە لەلایەن نوێنەری فەرمان بە چاکە لێی دراوە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کرد، سنووردارکردنی توند بەسەر خەڵکی ئەفغانستاندا سەپێنرا، بەتایبەتی ژنان. قوتابخانە و زانکۆ و ناوەندەکانی پەروەردە و ڕاهێنانی کچان داخران و ژمارەیەک لە ژنانی کرێکار لە شوێنی کارەکانیان دوورخرانەوە.