هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ خولی دووەم مایەوە

لە باکووری کوردستان و تورکیا، هەڵبژاردنی مێژوویی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بەبێ یەک ملیۆن و ٣٠ هەزار و ٨١٠ دەنگی نایاسایی هەژمارکرا، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا، سێ کاندیدی سەرۆکایەتی دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٤ی ئایار، لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردنی مێژوویی سەرۆکایەتی و ٢٨ەمین خولی پەرلەمانی گشتی بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە ٦٤ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ٦٥١ کەس بووە، بەڵام ژمارەی دەنگدەران ٨٥% بووە.

 

یەک ملیۆن و ٣٠ هەزار دەنگ هەژمار نەکران

لە هەڵبژاردنەکەدا ٥٥ ملیۆن و ١٣٠ هەزار و ٦٠٤ دەنگدەر دەنگیان دا، دەنگی ٥٤ ملیۆن و ١١٧ هەزار و ٦٦٦ پەسەند کرا و یەک  ملیۆن و ٣٠ هەزار و ٨١٠ دەنگ هەژمار نەکران.

 

لە خولی یەکەمدا سێ کاندیدی سەرۆکایەتی دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا

لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا، سێ کاندیدی سەرۆکایەتی نەگەیشتن بە ڕێژەی پێویست کە ٥٠% زیاتر بێت، بەپێی دوایین ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان؛ تەیب ئەردۆغان، کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان ٪٤٩.٣٦ دەنگی بەدەستهێنا، کەمال کلیچدارۆئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی ٪٤٤.٩٩ دەنگ و سینان ئۆغان، کاندیدی هاوپەیمانێتییەکەی ئەتا ٪٥.٢١ دەنگی بەدەستهێنا.

 

خولی دووەم لە ٢٩ی ئایار بەڕیوەدەچێت

بەپێی ڕۆژژمێری هەڵبژاردنی YSK، خولی دووەم لە ٢٨ی ئایار بەڕێوەدەچێت و لە ١٥ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەست پێدەکات، بڕیارە لیژنەی سندوقەکانی دەنگدان و داوای تێهەڵچوونەوەی لە دژی تانەکانی لیژنەی هەرێمەکان له کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ کۆتایی پێبێت و لیژنەی هەڵبژاردنی هەرێمی تا کاتژمێر ١١:٥٩ خولەکی شەو دەگاته ئەو بڕیاره .

 

لە ١٦ی ئایاردا، بڕیاری لیژنەی هەڵبژاردنی هەرێم دژی تانەکان یەکگرتوو بوون و کاتێک پێداچوونەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەکە تا کاتژمێر ٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی دێت، بڕیارە لە لایەن لیژنەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانەوە تا کاتژمێر ١١:٥٩ خولەکی شەو ئەنجام بدرێت.

 

دوایین ئەنجامەکان لە ١٩ی ئایار لە لایەن YSK لە ڕۆژنامە و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی بڵاودەکرێنەوە، دەنگدان لە ٢٠ی ئایار لە دەروازە گومرگییەکان دەستپێدەکات و لە ٢٤ی ئایار کۆتایی دێت.

 

هاوپەیمانی جمهور ٣٢١ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە

بەپێی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمان، هاوپەیمانی جمهور ٪٤٩.٣٢ دەنگ کە ٣٢١ پەرلەمانتارە بەدەستهێناوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،  ئاکەپە لە کۆی ٪٣٥.٤٣ دەنگ ٢٦٦ پەرلەمانتارو، مەهەپە لە کۆی ٪١٠.٠٥ دەنگ ٥٠ پەرلەمانتارو، یەرەپە لە کۆی ٪٢.٨٤ دەنگ ٥ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە.

 

ڕێژەی دەنگدانی هاوپەیمانی میللەت ٪٣٥.١٧

هاوپەیمانی میللەت ڕێژەی دەنگەکانی ٪۳۵.۱۷ وەرگرت و ٢١٣ ئەندامی پەرلەمانی بەدەستهێنا، جەهەپە کە بەشێکە لە هاوپەیمانی میللەت ڕێژەکەی ٪٢٥.٤ی دەنگە کە ١٦٩ ئەندامی پەرلەمانی بەدەستهێناوە و ئی پارتی ٪٩.٧٨ دەنگ کە دەکاتە ٤٤ پەرلەمانتار بەدەستیهێناوە.

 

هاوپەیمانی کارو ئازادی ٦٦ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە

هاوپەیمانی کار و ئازادی ٪١٠.٥٢ی دەنگەکان کە دەکاتە ٦٦ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە، پارتی چەپی سەوز کە بەشداری لە هاوپەیمانی کارو ئازادی کرد، لە کۆی ٪٨.٧٩ی دەنگەکان ٦٢ ئەندامی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، تیب لە کۆی 1٪١.٧٣ دەنگ کە دەکاتە ٤ پەرلەمانتار بەدەستیهێناوە.